جێگری پارێزگاری دهۆک: زیانی جووتیاران بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە نزیکەی نۆ ملیار دینارە

01-08-2021
جووتیار قارەمان
نیشانەکردن بۆردوومانی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری پارێزگاری دهۆک رایدەگەیێنێت، چەندین مانگە تۆپبارانی تورکیا لە سنووری قەزاکانی زاخۆ و ئامێدی بەردەوامە و، زیانێکی زۆر بەر جووتیاران کەوتووە کە بە نزیکەی نۆ ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1-8-2021، ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "چەندین  مانگە تۆپبارانی تورکیا لە سنووری قەزاکانی زاخۆ و ئامێدی بەردەوامە. ئەگەر رۆژانە نەبێت، ئەوا دوو رۆژ جارێکە. لە سنووری ئەو دوو قەزایەدا نزیکەی 30 هەزار دۆنم زەوی سووتاون. زیانێکی زۆر بەر جووتیاران کەوتووە کە بە نزیکەی نۆ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت. نزیکەی 20 گوندیش چۆڵکراون کە زۆربەیان لە سنووری شارۆچکەی دەرکارن."
 
دانیشتووانی گوندەکانی سنووری شەڕ بۆ ئەوەی لە مەترسی پارێزراو بن زێدی خۆیان چۆڵ کردووە و روویان لە ناوچەکانی دوور لە شەڕ کردووە.
 
جێگری پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆربەی خەڵكی ئەو گوندانە دەچنە ئەو گوند و کۆمەڵگانەی کە لە شەڕ دوورن و ئارامییان تێدایە. ئەو خەڵکانەیش لەلایەن حکومەت، رێکخراوەکان و خێرخوازانەوە هاوکارییان بەسەردا دابەش کراوە."
 
ئەو شەڕەی نێوان تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە بووەتە مایەی ئەوەی زیانێکی زۆر بە خزمەتگوزاریی ئەو گوند و ناوچانە بگات کە شەڕیان تێدایە، بە تایبەتی ئاو و کارەبا.
 
ماجید سەید ساڵح ئاماژەی بەوە کردووە، "زیاتر زیان بەر خزمەتگوزاریی کارەبا کەوتووە. بۆ نموونە گوندی هروور هەشت جار کارەباکەی پچڕاوە. گوندی ئوورە چەندین جار کارەبای پچڕاوە. بەهۆی تۆپبارانەکانەوە چەندین جار ئاوی چەندان گوند بڕاوە. لە سنووری دەرکار و باتیفایش زیانێکی زۆر بە خزمەتگوزارییەکان کەوتووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکی کردوونەتەوە."
 
هەندێک جار کە شەڕ رادەگیرێت، بەشێک لە خەڵکی گوندەکان دەگەڕێنەوە سەر موڵکەکانیان.
 
 
جێگری پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوە دا، گەڕانەوەی ئەو کەسانە یەکجارەکی نییە، بەڵکو هەندێک جار سەردانی گوندەکانیان دەکەن تا سەرێک لە باخ و رەزەکانیان بدەن و ئاویان بدێرن کە بۆ کارێکی بەپەلەیە و دووبارە دەگەڕێنەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.