Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیوا روکن شێرزاد کافرۆشی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فیرقه‌ی 10ـی سوپای عێراق

لیوا روکن شێرزاد کافرۆشی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فیرقه‌ی 10ـی سوپای عێراق

کوردستان01-07-2024

لیوا شێرزاد عەزیز کافرۆشی وەکو بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک دەستنیشانکرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن بابان رەحیم

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-07-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی پێشووی فیرقەی 10ـی سوپای عێراق، کە کوردە بە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای کەرکووکە و لە شوێنی لیوا کاوە غەریب، دەستنیشانکرا. 
 
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا روکن شێرزاد کافرۆشی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فیرقه‌ی 10ـی سوپای عێراق، بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک دەستنیشانکراوە، ئەمەش دوای خانەنشینبوونی لیوا کاوە غەریب.
 
ئەو سەرچاوەیە بە رووداوی گوت، تەنیا واژۆی وەزیری ناوخۆی ماوە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرە نوێیەکە بە فەرمی دەستبەکارببێت.
 
لیوا شێرزاد عەزیز کافرۆشی، پێشتر ژمارەیەک پۆستی لە وەزارەتی بەگریی عێراق وەرگرتووە، لەوانە جێگری فەرماندەیی فیرقەی پێنجی پیادەی عێراق، فەرماندەی فیرقەی 20ـی عێراق، لەساڵی 2017 کراوەتە فەرماندەی فیرقەی 10ـی سوپای عێراق لە پارێزگای کەرکووک، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا.
 
لیوا روکن شێرزاد عەزیز کافرۆشی، لەدایکبووی ساڵی 1971ـە، خەڵکی چەمچەماڵە، کۆلێژی سەربازیی لە قەلاچوالان لە پارێزگای سلێمانی تەواوکردووە و ماستەری لە زانستە سەربازییەکانی کۆلێژی جەنگ بەدەستهێناوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 27ـی حوزەیران لیوا کاوە غەریب، بەڕێوەبەرى گشتیی پۆلیسی کەرکووک کە لە پشکى کوردە، کاروبارەکانى بەڕێوەبردنى پۆستەکەى رادەستى عەمید فەتاح خەفاجى کرد، کە یاریدەدەریێتی.
 
لە 15ـی نیسانى 2021ـەوە لیوا کاوە غەریب لەسەر پشکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.