رووداو دیجیتاڵ
لە پەیامێکدا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت، "جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان."
رۆژی 1ـی حوزەیران ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامی پیرۆزباییەکەیاندا بۆ ئەو حیزبە دەڵێن، "جەخت دەکەینەوە [لە کارکردن] شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی."
لە کۆتایی پەیامی پیرۆزباییەکەدا مەکتەبی سیاسیی پارتی باس لەوە دەکات، "جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن."
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان و شوێنگەی سەرەکیی دەکەوێتە شاری سلێمانی، ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیھانیی و لە 1ی حوزەیرانی ساڵی 1975 دامەزراوە.
یەکێتی بانگەشەی وایە: کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات، سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کورد لە عێراقدا.
لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووەم گەورەترین حیزبە کە لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا لە کۆی 111 کورسی، خاوەنی 21 کورسی بوو، لەپێش ئەوەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو کە 45 کورسیی هەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ