لە هەولێر تۆمەتبارێک رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە؛ چوار کارمەندیان بریندار دەکات

01-06-2023
سیداد لەشكری @sidadlashkri
ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایش
ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو لەکاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباردا لە هەولێر، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و تۆمەتبارەکاندا روویداوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو؛ چوار کارمەندی ئاسایش بریندار بوون. گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کراون.
 
رووداوەکە کاژێر 09:30 خولەکی ئەمشەو لە گەڕەکی تەعجیل روویداوە، تۆمەتبارەکان ئامادەنەبوونە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن، بۆیە هێزەکانی ئاسایش رووبەڕوویان بوونەتەوە و تۆمەتبارەکانیش تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
 
پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، ئەو چوار کارمەندەی ئاسایش کە بریندار بوون؛ ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری تەندروستییان بۆ دەکرێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو؛ یەکێک لە تۆمەتبارەکان پێشتر کەسێکی کوشتووە و فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنی دەرچووە، ئەمشەو لە کاتی دەستگیرکردنیدا، ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش بکات و تەقەی کردووە، بەوهۆیەوە چوار کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.
 
لەمیا رەسوڵ، پەیامنێری رووداو لە بەردەم نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسیی هەولێر رایگەیاند، ئەو چوار کارمەندەی ئاسایش کە لە رووبەڕووبوونەوەکەدا بریندار ببوون، برینەکانیان سووکە و هیچ یەکێکیان گولـلەیان بەرنەکەوتووە.
 
پەیامنێری رووداو کە قسەی لەگەڵ گوتەبێژی ئاسایش کردووە، دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە لە کاتی چوونی هێزەکانی ئاسایش بۆ بەردەم ماڵیان، تەقەیان کردووە، بەڵام بە ماوەی کەمتر لە کاژێرێک دەستگیرکراون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رەتیکردەوە هیچ ئەندامێکیان لە رووبەڕووبوونەوەکە بریندار بووبێت و دەڵێت، هێزەکانیان لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا بە ناوی (ب، ن، م) کە بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراق داواکراو بووە، کەسێکی نزیکی تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە. دەشڵێت، "ئەو تۆمەتبارەی رووبەڕووی هێزەکانمان بووەتەوە بە ناوی( ها. ج، م) لەلایەن هێزەکانمان دەستگیرکرا و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ب. ن)."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی نەخۆشخانەکە لەگەڵ منداڵەکان.

دوو منداڵ لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک جێهێڵدراون

لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک دوو منداڵ دوای لەدایکبوونیان، لە لایەن دایکیانەوە جێهێڵدراون. بەڕێوەبەری بەشی منداڵبوونی نەخۆشخانەکە دەڵێت، چەندین جار نووسراویان بۆ دادگە کردووە، و وەڵام نادرێنەوە. چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانیش ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی دوو منداڵەکە لە رێگەی دادگەوە دەردەبڕێت.