دوو مامۆستای ئایینی لە سنە بەهۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی هاونیشتمانییان دادگایی دەکرێن

01-06-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو مەلای دیکە لە شاری سنە کە پێشتر بەهۆی پاڵپشتی لە خواستی خەڵکی ناڕازی دەستبەسەر کرابوون، بانگکرانە دادگە.
 
کەمپینی داکۆکی لە مامۆستایانی ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، مامۆستا مەلا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبی نێوشاری سنە و هەروەها مامۆستا مەلا ئیبراهیم کەریمی، پێشنوێژی گوندی نەنەڵەی سنە بانگکراونەتە دادگەی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان و دانیشتنی دادگاییان رۆژی چوارشەممە، 07-06-2023، بەڕێوەدەچێت.
 
مەلایان لوقمان ئەمینی و ئیبراهیم کەریمی رۆژی 30-01-2023 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کران بەهۆی قسەکردن لەسەر ناڕەزاییەکان و پشتیوانیکردن لە خواستەکانی خەڵک، ئەو دوو مەلایە دوای ماوەیەک بە کەفالەت ئازاد کران.
 
لە چەند مانگی رابردوودا، ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شارەکانی جوانڕۆ، سەوڵاوا، سەقز، سنە و دێولان لەلایەن دادگەی مامۆستایانی ئایینیی شاری هەمەدان بە بەندکردن، لێدانی قامچی و وەرگرتنەوەی مافی مەلایەتی سزادراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.