رووداو - تەندروستی
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە کەلار، کە کەوتبوو بەسەر چەقۆیەکدا و خوێنبەربوونێکی زۆری هەبوو، لەلایەن پزیشکێکەوە ژیانی رزگار کرا.
هەر وەکو لە دیمەنەکاندا دیارە دایکێک بە شڵەژاوییەوە خۆی دەکات بە ناو بوشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە و تووند منداڵکەی لە باوەش گرتووە و بە پالە دەیخانە سەر بێدی نەخۆشخانەکە و پزیشکان و پەرستارانی نەخۆشخانەکە راستەوخۆ دەچن بە هانایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-9-2025 د. ئاسۆ ئەحمەد عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بە رووداوی رایگەیاند، منداڵەکە چەقۆ بەر لای چەپی ملی و خوێنبەرەکانی کەوتبوو، بەهۆیەوە خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتبوو و تووشی شۆک ببوو، نزیک بوو لەوەی گیان لەدەستبدات، بۆیە دەڵێت؛ "لەبەر کەمیی کات، لەنێو هۆڵی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە راستەوخۆ نەشتەرگەرییان بۆ کرد و توانییان کۆنتڕۆڵی شوێنی خوێنبەربوونەکە بکەن و رایبگرن."
د. ئاسۆ ئەحمەد عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشکرد، "بە یارمەتیی تیمەکەیان توانییان ژیانی منداڵەکە رزگار بکەین و ئێستا تەندروستیی جێگیرە." وەکو دەبینن منداڵەکە لەسەر کورسییەک لە تەنیشت دکرۆر ئاسۆوە دانشتووە و تەندروستی باشە.
سەبارەت بە رووداوی هاوشێوە، ئەو پزیشکە رێنمایی دەدات و دەڵێت، "لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا، باشترین کار ئەوەیە پەستان بخرێتە سەر شوێنی خوێنبەربوونەکە و بە زووترین کات بریندارەکە بگەیێندرێتە نەخۆشخانە."
.png&w=3840&q=75)
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)