رووداو - تەندروستی
لە هەڵەبجە هەڵمەتێکی هۆشیاریی تەندروستیی پاراستنی گورچیلەکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-1-2025 ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی هەڵەبجە و رێکخراوی گورچیلەپارێزیی کوردستان لە چالاکییەکدا لەنێو بازاڕی هەڵەبجە نامیلکە و پەڕەی هۆشیاریی تەندروستییان بە خەڵک دا.
هێمن جەلال، کارمەندی تەندروستی بە رووداوی گوت، هەڵمەتەکە تایبەت بووە بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ خۆپاراستنیان لە نەخۆشییەکانی گورچیلە.
هێمن جەلال گوتی، ''ئەگەر گورچیلەکان پارێزراو نەبن ئەوا دەشێت کەسەکە دووچاری چەندان لێکەوتی مەترسیدار ببێت''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ