ناوی ئەو خۆراکانە ئاشکرادەکرێت کە رێگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەکەن

29-06-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، بەردی زراو و شێرپەنجەی زراو دوو کێشەی بەربڵاوی زراون و دەکرێت بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست ئەگەری تووشبوون کەمبکرێتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا کرا و دەرکەوت، خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ریشاڵەکان و کەمچەورییەکان فەرمانی زراو باشتردەکەن و هەرس ئاساندەکەن، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە بەردی زراو کەمدەبێتەوە.
 
مەهسا جێسری، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەو خۆبەخشانەی جۆری خۆراکیان ناتەندروست بوو، زۆرینەی ئەوانەبوون کە دووچاری کێشەکانی زراو، بەتایبەت بەردی زراو بوون، بەڵام ئەوانەی کە خۆراکی پڕ لە ریشاڵ و کەمچەورییان دەخوارد؛ زراویان تەندروست بوو.
 
تەنانەت توێژینەوەکە ئەو گرووپە خۆراکەی کە ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی زراو کەمدەکەنەوە ئاشكرادەکات وەکو؛
 
- سەوزەکان
- میوەکان
- شەربەتی سرووشتیی تازە ''فرێش''
- خۆراکە کەمچەورییەکان
- خۆراکی دانەوێڵەی تەواو
- گوێز
- پاقلەمەنییەکان
- ماسی
 
هاوکات ناوی ئەو خۆراکانەش دەهێنێت کە ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی زراو زیاددەکەن وەکو؛
 
- خۆراکە خێراکان
- گۆشتە لەقوتوونراوەکان
- گۆشتی سوور
- خۆراکە چەورەکان
- شیرینییەکان
- پەتاتەو سوورەوەکراو
- خۆراکە سوێرەکان
- هێلکە
 
جگە لەمانە پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، وەرزش و جووڵەی رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە بەردی زراو کەمدەکەنەوە و قەڵەویش بە هۆیەکی سەرەکی دادەنێت بۆ دروستبوونی بەردەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە