پەستانی خوێن کۆنتڕۆڵ بێت، ئەم سوودە بە مێشک دەگەیێنێت

29-01-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی وەیک فۆرێست لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن، مەترسیی تووشبوون بە لاوازیی بیرکردنەوە و دابەزینی توانای مێشک لە درێژخایەندا کەمدەکاتەوە.
 
لە توێژینەوەکەدا زیاتر لە 4 هەزار و 233 کەس بەشدارییان کردووە، و توێژەران پێشبینی ئەوە دەکەن، دەکرێت تا ساڵی 2030 زیاتر لە 9 ملیۆن ئەمریکی تووشی دابەزینی توانای مێشک ببن، هەروەها تاوەکو ساڵی 2040 ئەم ژمارەیە بگاتە نزیکەی 12 ملیۆن کەس. 
 
دکتۆر خۆسێ مۆراڵێس، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە سەنتەری تەندروستیی سانت جۆنز لە سانتا مۆنیکا دەڵێت: "بەرزیی پەستانی خوێن زیانی گەورە بە مێشک دەگەیێنێت، هەرچەندە زیاتر پەیوەندیی بە جەڵتەوە هەیە، بەڵام کاریگەریی نەرێنی لەسەر تواناکانی بیرکردنەوەش دروستدەکات."
 
دکتۆر خۆسێ دەشڵێت: پەستانی خوێنی بەرز کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر تەندروستیی مێشک هەیە و پێویستە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
 
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەمریکا پێش تەمەنی 50 ساڵی تووشی بەرزەپەستانی خوێن دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند لوولەیەکی پشکنینی خوێن لە تاقیگە. وێنە: رووداو

لە هەولێر پشکنینی ڤایرۆسەکان بۆ کەسانی بیانی دەدرێت بە کۆمپانیای تایبەت

بڕیارە لەمەودوا پشکنینە ڤایرۆسییەکان بۆ کەسانی بیانی لە تاقیگەی ناوەندییەوە بگوازرێنەوە بۆ نشینگەی هەولێر، کارمەندێکی تاقیگەی ناوەندیی هەولێریش ئەمەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، دەستکراوە بە کارکردن بە بڕیارەکە و لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە دەبێت.