دایک و باوک چۆن تای منداڵەکەیان ساردبکەنەوە؟

28-08-2022
هونەر رێبوار
چۆنییەتی ساردکردنەوەی جەستەی منداڵ
چۆنییەتی ساردکردنەوەی جەستەی منداڵ
A+ A-

رووداو- هەولێر

پسپۆڕێكی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ هۆشداریدەدات جگەرە و نێرگەلەکێشان هۆکارێكی نەزۆکین و دەبێت هەموو دوو کوڕ و کچێك پێش هاوسەرگیری بڕیاری دروستبدەن بۆ وازهێنان و دەستپێکردنی ژیانێكی هاوبەشتی تەندروست.

ئەمە گوتەی پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆیە لە بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراس، دکتۆر ئاراس سێ مژاری سەرەکی لە بەرنامەکەدا باسدەکات و نەزۆکی مژاری بڕگەی یەکەمە، لە میوانەکەی دەپرسێ کەی پشكنینی نەزۆکی بکرێت و ئەگەر بۆماوەی چەند هاوژینەکان منداڵیان نەبێت بە نەزۆکی دادەندرێت.

دکتۆر مستەفا عوسمان، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ روونیدەکاتەوە کاتێك دوو هاوژین بۆماوەی ساڵێك و نیو یان دوو ساڵ هەوڵی منداڵبوون دەدەن و منداڵیان نابێت، مەترسیی ئەوەیە هەیە تووشی نەزۆکی بووبن و پێویستە پشكنین بکەن.

پزیشكە پسپۆڕەکەی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ دەڵێت کۆمەڵێک هۆکاری جیاوازی نەزۆکی لە پیاوان و خانمان هەن، دەوالی یەکێکە لە هۆکارەکانی نەزۆکی لە پیاوان، قەڵەوی، خۆراکی نادروست، کەمجوڵەیی و جگەرە و نێرگەلەکێشان مەترسیی نەزۆکی زیاددەکەن، بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەش دەبێت پشكنین بکرێت و پزیشكی پسپۆڕی بوارەکە سەرپەرشتی پرۆسەکە بکات.

 

دایک و باوک چۆن تای منداڵ ساردبکەنەوە؟

لە بڕگەی دووەمدا، دکتۆر ئاراس بانگهێشتی د. عەبدوڵڵا نەجمەدین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەکات و باسی تای منداڵان دەکەن، ئەو هۆکارانە دەخەنەڕوو کە هۆکارن بۆ تا و چەند رێنماییەک بۆ چارەسەر دەخەنەڕوو.

دکتۆر عەبدوڵڵا نەجمەدین دەڵێت هەر منداڵێک جەستەی گەرمبێت بە تا داناندرێت، بەڵکو تای منداڵ دەبێت بە گەرمیپێو بپێورێت، کاتێكیش پلەی گەرمی جەستەی منداڵ بەرزبێت و تای هەبێت، کۆمەڵێك هۆکاری زۆر هەن کە دەبێت بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.

دکتۆر ئاراس لە میوانەکەی دەپرسێت بۆ ئەوەی دایک و باوک لەماڵەوە تای منداڵەکەیان ساردبکەنەوە چی بکەن، د. عەبدوڵڵا دەڵێت یەکەم رێگە بۆ چارەسەرکردنی تا گۆڕینی جلی منداڵە لە جلی ئەستوورەوە بۆ جلی تەنک و فێنک، هاوکات ساردکردنەوەی منداڵ بە ئاوخواردنەوە دەکرێت؛ بۆیە منداڵێک تای هەبێت زۆرترین بڕی ئاو و شلەمەنی پێبدرێت.

لەبارەی رێگەکانی دیکەی ساردکردنەوەی جەستەی منداڵ، پسپۆڕەکە دەڵێت دەکرێت جەستەی منداڵ لەکاتی تا بە ئاو ساردبکرێتەوە، بەڵام هۆشداریدەدات بە بەفر ساردنەکرێتەوە و زیانیشی دەبێت. دەشڵێت تا پشتگوێ نەخرێت و زووچارەسەربکرێت، چونکە پشتگوێخستنی تا منداڵ تووشی وشکبوونەوە دەکات و هەندێك جار رەنگە ببێتەهۆی گەشکە.

بۆ بینینی وردەکارییەکانی ساردکردنەوەی جەستەی منداڵ بە کرداری، بینەری ڤیدیۆی بەرنامەی دکتۆر ئاراس بن..

 سوودە تەندروستییەکانی خواردنی حەبی ئەسپرین

لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەی دکتۆر ئاراس، دکتۆر رەوەند سیروان، پزیشكی دەرمانساز باسی حەبی ئەسپرین دەکات و دەڵێت بۆ چارەسەری تا و ژان بەکاردێت، هاوکات دەشڵێت وەکو دەرمانێكی خوێنشلکردنەوە بۆ چارەسەری خوێنمەیین بەکاردێت.

پزیشكە دەرمانسازەکە دەڵێت بەبێ راوێژی پزیشک حەبی ئەسپرین رانەگیرێت، هاوکات نابێت بەبێ راوێژی پزیشک حەبی ئەسپرین بەکاربهێندرێت، دەشڵێت نادروست و خراپ بەکارهێنانی ئەسپرین رەنگە هۆکارێکبێت بۆ ژانی گەدە.

لەبارەی سوودەکانی حەبی ئەسپرین ئەم چەند خاڵە لە بەرنامەی دکتۆر ئاراس دەخرێنەڕوو..

  • حەبی ئەسپرین مەترسیی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە
  • حەبی ئەسپرین مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە
  •  حەبی ئەسپرین مەترسیی جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.