پرۆفیسۆرێکی پەرستاری: پێویستە پەرستاران داوابکەن رۆڵی خۆیان لە سیستمی تەندروستی پێبدرێت

26-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پرۆفیسۆر حەمدیە میرخان پیرانی، پسپۆڕی پەرستاری و راگری کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی.
پرۆفیسۆر حەمدیە میرخان پیرانی، پسپۆڕی پەرستاری و راگری کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پرۆفیسۆرێکی بواری پەرستاری کە راگری کۆلێژێکی تەندروستییە رایدەگەیێنێت، پێویستە پەرستاران داوا بکەن رۆڵی خۆیان لە سیستمی تەندروستی پێبدرێت و دەزگا حکومییەکانیش بەشداری بە پەرستاران بکەن لە دانانی سیاسەتی تەندروستی.
 
پرۆفیسۆر حەمدیە میرخان پیرانی، پسپۆڕی پەرستاری و راگری کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی ئاشکرای دەکات، ژمارەی پەرستاران زۆر لە ژمارەی پزیشکان زیاترە و نزیکەی دوو بۆ سێ ئەوەندەیە، بەڵام نزیکەی 10 ساڵە هیچیان دانەمەزراون؛ ئەمەشی بە کێشەیەکی سەرەکیی بەردەم پەرستاران لە هەرێمی کوردستان دانا.
 
پرۆفیسۆر حەمدیە پیرانی دەڵێت: رۆڵی پەرستار زۆر گەورەترە لەو رۆڵەی کە پزیشک دەیبینێت، چونکە پەرستاران پاڵپشتیی دەروونی و کۆمەڵایەتیش پێشکێش بە نەخۆش دەکەن.
 
هەر بۆیە پێشنیازدەکات، لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی پەرستاران بکرێت و رێگە چارەی جیدی بۆ باشترکردنی داهاتوویان بدۆزرێتەوە.
 
ئەم قسانەی بەرپرسی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی بوو لە پانێڵێک کە ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەزگای روانگە لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە رۆژی شەممە 26-1-2025 رێکی خستبوو. {زیاتر ببینە}.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.