پسپۆڕێک: بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەلایەن قوتابییانەوە کەمبکرێتەوە

دوێنێ کاژێر 03:25
شکار رێبوار
د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی. وێنە: رووداو
د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی رایدەگەیێنێت، پێویستە دایک و باوک ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵە قوتابییەکەیان دابینبکەن، تاوەکو خەویان باش و رێک بێتەوە، لەبارەی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیشەوە هۆشداریدەدات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024 د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی لە بەرنامەی نوورۆژدا بە رووداوی راگەیاند، منداڵی سەروو حەوت ساڵان لەماوەی 24 کاژێردا نابێت زیاتر لە دوو کاژێر لەبەردەم شاشەکاندا بێت، هەر بۆیە بە باشی دەزانێت کە دایک و باوک سنوور بۆ منداڵەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی کەمترین ماوە لەبەردەم شاشەکاندا بمێننەوە.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، منداڵ پێویستە قوتابی 10 بۆ 12 کاژێر خەوی هەبێت و لە کاژێر نۆی شەوەوە بخەوێت.

لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس باسی زیانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر منداڵان کرا و پسپۆڕێک دەڵێت، دەبێتەهۆی ئۆتیزم.
 
هەروەها چەند خاڵێک بۆ باشترکردنی کوالێتیی خەو پێشنیازدەکات؛
 
- کەمکردنەوەی ژاوەژاو
- نووستن لە ژوورێکی تاریک
- کەمکردنەوەی رووناکیی نێو ماڵ لە دوای ئێوارە
- کەمکردنەوە و نەخواردنی خۆراکە قورسەکان
- خواردنەوەی شیر لە کاژێرێک پێش خەوتن
- کەمکردنەوەی بەکارهێنانی شاشەکان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە