کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا: جگەرە، قەڵەوی و کحول هۆکاری سەرەکی تووشبوونن بە شێرپەنجە

25-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەریدەخات، هەر یەکە لە قەڵەوی، خواردنەوەی کحول و بەکارهێنانی تووتن رۆلێکی بەرچاویان هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم هۆکارانە زیاتر لە 40٪ـی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن، هەروەها شێوازی ژیانی ناتەندروست و گرنگی نەدان بە پشکنینی پێشوەختە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی بەرزکردووەتەوە.
 
دکتۆر وێل هارب، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "جگەرە، قەڵەوی و کحول ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، کۆڵۆن، ریخۆڵە و جگەر زیاددەکەن، دەبێت دەستپێشخەرییەکانی تەندروستیی گشتی سەرنج بدەنە کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحول، زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی قەڵەوی و بەکارهێنانی تووتن''.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، رێژەی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە لە ئەمریکا بە گشتی کەمیکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن تووشبووی نوێی شێرپەنجە دەستنیشانکراون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.