ڤایرۆسێكی کوشندە بڵاودەبێتەوە؛ لە میشیگان 30 سەگ دەکوژێت

25-08-2022
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر

لە میشیگان 30 سەگ بە نەخۆشیی گیانیان لەدەستداوە، بەرپرسانی تەندروستیی دەڵێن زۆربەیان نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی پارڤۆیان هەبووە و لەماوەی 3 رۆژدا سەگە تووشبووەکان مردوون. 

بەرپرسانی تەندروستیی میشیگان دەڵێن بەدواداچوون بۆ مردنی 30 سەگ لەماوەی 3 رۆژدا دەکەن کە لەماوەی نەخۆشکەوتنیان تووشی رشانەوە و سکچوونی خوێناوی بوونە و گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی پارڤۆ لێدەکرێت. 

ڤایرۆسی پارڤۆ تووشی سەگ دەبێت و زۆربەخێرایی دەگوازرێتەوە، کار لە کۆئەندامی هەرس دەکات، ئەو سەگانەی نەکوتراون و ئەو سەگانەی تەمەنیان لە 4 مانگ کەمترە لە مەترسیی زۆرترن. 

ڤایرۆسی پارڤۆ یەکەمجار لە ئەوروپا لە ساڵی 1976 دۆزراوەتەوە و لەدوای دروستکردنی ڤاکسین مەترسییەکە کەمتربووەوە، بەڵام کاتێك بڵاودەبێتەوە، لەنێوان سەگەکان بە بەرکەوتنی راستەوخۆ و بە پیسایی دەگوازرێتەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.