پسپۆڕێکی سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سلێمانی: ژمارەی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمە

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سلێمانی دەڵێت: زۆرینەی ئەوانەی گورچیلەیان بۆ دەشۆردرێت کەسانی سەروو 50 ساڵانن و بەشێکی نەخۆشەکانیش منداڵن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی تەممووزی 2024 پڕۆفیسۆر دانا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە بە رووداوی راگەیاند، کێشەی کەمیی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی گورچیلە هەیە و داواش لە خوێنکارانی پزیشکی دەکات، بۆ ئەو پسپۆڕییە بخوێنن.

بە گوتەی ئەو پڕۆفیسۆرە، ئەگەر ژمارەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی گورچیلە زۆر بێت، ئەوا کوالێتیی چارەسەرییەکان بەرزدەبێتەوە. 
 
پڕۆفیسۆر دانا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە دەڵێت: بەشێکی ئەوانەی گورچیلەیان بۆ دەشۆردرێت، منداڵن کە بەهۆی نەخۆشیی سکماکی، بۆماوەیی و هەندێک نەخۆشیی تایبەتەوە دووچاری پەککەوتن و لاوازیی گورچیلەکانیان بوون.
 
لە بەشێکی قسەکاندا ئاماژە بەوەدەکات، بەشێکی زۆری نەخۆشەکانیان ئەوانەن کە بە هۆکاری جیاواز چاندنی گورچیلەیان بۆ نابێت و ناکرێت نەشتەرگەرییەکە بکەن، هەر بۆیە دەڵێت: ''پێویستە بە بەردەوامی شووشتنی گورچیلەیان بۆ بکرێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە