د. یاد نەقشبەندی: پشکنینی پێشوەختە تێچووی تووشبووانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

24-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، تەنیا ئەمساڵ لە نەخۆشخانەکە چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 61 کەس کراوە، ئەو داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-11-2024 د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە لە سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی 2016ـەوە 406 کەس چاندنی مۆخی ئێسکیان بۆ کراوە کە 40٪ـیان هی سنووری سلێمانین.
 
د. یاد نەقشبەندی دەڵێت: نزیکەی 60٪ـی ئەوانەی چاندنی مۆخیان بۆ دەکرێت هی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراقن.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لە ماوەی سێ ساڵدا نزیکەی هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە زیادیان کردووە، بەجۆرێک لە ساڵی 2019؛ دوو هەزار و 675 تووشبوو تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی 2023؛ ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 285 تووشبوو.
 
نەقشبەندی رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە، پێویستە بایەخ بە پشکنینی پێشوەختە بدرێت و روونی دەکاتەوە، ''ئەو پشکنینانە وادەکەن نەخۆش تێچوویەکی کەمتری تێبچێت، چونکە قۆناخە پێشکەوتووەکانی شێرپەنجە دەرمانیان کەمە و گرانن''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.