پسپۆڕێکی ژینگە: زیادبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەشوهەوا پاکتر دەکاتەوە

23-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. ساڵح نەجیب لەگەڵ دکتۆر لونا خالید وەستاوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا دەکرێت.
د. ساڵح نەجیب لەگەڵ دکتۆر لونا خالید وەستاوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا دەکرێت.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی زانستە ژینگەییەکان ئاشكرای دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە وزەی خاوێن کاردەکەن وەکو ئۆتۆمبێلی کارەبایی، رێگریدەکەن لە گۆڕانی کەشوهەوا، ئەو دەڵێت: زیادبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەشوهەوا پاکتر دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-3-2025 د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی زانستە ژینگەییەكان بە رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان زۆر کەمە و دۆخی هەرێمی کوردستان هاندەر نییە، چونکە خەڵک بە لایەنە ئەرێنییەکانی نازانن و حکومەتیش پشتیوانیی نەکردووە.
 
ئەم پسپۆڕەی زانستە ژینگەییەكان گوتی، زۆربەی ئەو گازانەی دەبنەهۆی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا لە دەرچەی سووتەمەنییە نەوتییەکانەوە دێنە نێو بەرگە هەواوە، بۆیە پێویستە جیهان هەنگاوی خێراو دەستبەجێ بنێت و چاکسازی بکات و نەهێڵێت لەوە زیاتر گەرمبوونی زەوی رووبدات.
 
ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات، بایەخ بە هاوردەکردنی زیاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بدرێت، ''چونکە تەندروستیی مرۆڤ پارێزراوتر دەبێت و لە بەشێکی زۆری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەدووری دەخات''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.