وەزارەتی تەندروستی: لە عێراق هیچ تووشبوونێک بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

23-02-2020
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن عێراق کۆرۆنا
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆرسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.
 
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆرسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە و ئەو هەواڵانەی باس لە سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە عێراق دەکەن، راست نین".
 
ئەو رەتکردنەوەیەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە وەڵامی هەواڵێکدا هات کە سایتی "worldometer"ی تایبەت بە ئامار و زانیارییە جیهانییەکان بڵاوی کردەوە و رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار لە عێراق تۆمارکرا.
 
ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق رایگەیاند، قەدەخەی هاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ نێو خاکی عێراق درێژدەکاتەوە بۆ رێگرتن لە هەر ئەگەرێکی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێرانەوە بۆ عێراق.
 
ئەو بڕیارەی عێراق دوای ئاشکرابوونی 28 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران هات کە تاوەکو ئێستا شەشیان گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیسبوونی ژینگە بەهۆی کارگەکانەوە. وێنە: News.radiologies

UN: پێویستە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی کەشناسییە و ئەم رۆژە جیهانییە لە 23ی ئازاری هەموو ساڵێک بۆ بەرزڕاگرتنی بایەخی کەشناسی و کاریگەرییەکەی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک، سەلامەتی و گەشەی ئابووری بەڕێوەدەچێت.