رووداو - تەندروستی
وەزیری تەندروستیی یۆنان لە کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی لە پانێڵێکدا ئاشکرای کرد، بۆ ئەوەی کاتی چاوەڕوانیکردنی نەخۆشەکانیان بۆ بینینی پزیشک کەم بکەنەوە، پزیشکی زیاتریان دامەزراندووە و هەموو سیستمی تەندروستییان کردووە بە دیجیتاڵی.
ئادۆنیس جۆرجیادیس، وەزیری تەندروستیی یۆنان دەڵێت: ئێستا هەر نەخۆشێک بچێتە هەر نەخۆشخانەیەکی ئەسینا، پەڕاوێکی ئەلیکترۆنی بۆ دەکرێتەوە کە هەموو زانیارییەکی تێدا تۆمار کراوە و دەزاندرێت کە لە رابردوو و داهاتوودا چی بۆ ئەو نەخۆشە دەکرێت.
بەگوتەی وەزیری تەندروستیی یۆنان، 65% کاتی چاوەڕوانیکردن بۆ بینینی پزیشكی پسپۆڕیان کەم کردووەتەوە و ئێستا کاتی چاوەڕوانیکردنی نەخۆش بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕ کەمترە لە 5 رۆژ.


