تووشبوویەکی تالاسیمیا: لەوکاتەوەی دەرمانەکانمان بۆ گۆڕدراون، کێشەمان بۆ دروستبووە

13-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
چەند نەخۆشێکی تالاسیمیا و محەممەد حەسەن.
چەند نەخۆشێکی تالاسیمیا و محەممەد حەسەن.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

محەممەد حەسەن کوڕێکی تەمەن 21 ساڵە و تووشبووی نەخۆشیی تالاسیمیایە، لە تەمەنی سێ مانگییەوە وەکو هەر نەخۆشێکی دیکەی تالاسیمیا خوێن وەردەگرێت و دەڵێت، هیچ هەست بە باشبوونی تەندروستیی ناکات.
 
محەممەد حەسەن قسەی بۆ رووداو کردووە و دەڵێت کە کواڵیتیی دەرمانەکانیان زۆر خراپە، پێشتر لە سویسرا دەیانهێنا زۆر باش بوو، بەڵام ئێستا دەرمانەکان عێراقین و جگە لە زیانی لاوەکی لەسەر گورچیلە و جگەر و گەدەیان هیچ سوودێکی لێ نابینن.
 
محەممەد داوا لە حکومەت دەکات، پشکنینەکانیان بۆ بکرێتە بێ بەرامبەر و دەرزیی هۆرمۆن لە سەنتەرەکانی تالاسیمیا بەردەست بێت.
 
ئەوەش باسدەکات کە ئێستا لە تاقیگەی ناوەندیی هەولێر بە پارە پشکنینمان بۆ دەکرێت و خەرجییان زۆرە و پێویستیان بە داشکاندنە لە نرخی پشکنینەکان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.