سکوڵی پزیشکیی هارڤارد: ژەمی تووندی دەرمانێکی فرەجوڵەیی، دەشێت ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی دەروونی

دوێنێ کاژێر 02:15
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی هارڤارد دەریدەخات، دەرمانێکی چارەسەری فرە جوڵەیی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دەروونی زیاد دەکات، بەجۆرێک تاوەکو رێژەی دەرمانەکە زیاتر بکرێت ئەگەری تووشبوون زیاتر دەبێت.
 
تویژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ژەمی تووندی دەرمانی ئەمفیتامین کە دەرمانی چارەسەری فرەجوڵەییە دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی یاخود دڵەڕاوکێ پێنج ئەوەندە زیادبکات. 
 
د. لاورین مۆران سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەمە کاریگەرییەکی لاوەکی دەگمەنە بەڵام جیدییە، پێویستە هەرکاتێک ئەم دەرمانانە درا بە نەخۆشێک، لەلایەن نەخۆشەکە و پزیشکەکەوە چاودێری بکرێت''.
 
بە گوێرەی  ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، تووشبوون بە فرەجوڵەیی و چالاکیی زۆر لەنێو منداڵانی ئەمریکا لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ئەمفیتامین وەکو دەرمانێكی چارەسەریی نەخۆشییەکە بەکاردەهێندرێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە