رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەرییەکانی بڕینی گەدە باشترن کات بۆ خۆکێشان رادەگەیێنێت و دەڵێت: بە درێژایی رۆژ هەر مرۆڤێک ئەگەری هەیە نیو بۆ دوو کیلۆ لە کێشی بگۆڕێت.
د. ئەنیش ناگپاڵ، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لە هیندستان دەڵێت: زۆرینەی خەڵک لە بەیانیاندا کێشیان کەمترە بەراورد بە کاتەکانی دیکە، چونکە بە درێژایی رۆژەکە ئاو، خۆراک و شلەمەنی دەخۆن؛ ئەمەش کێشیان زیاددەکات''.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، بەیانیان پێش ژەمی بەیانی؛ باشترین کاتە بۆ پێوانەی کێش.
د. ئەنیش ناگپاڵ دەشڵێت: بەپێی جۆری خۆراک و خواردنەوە کێشی جەستە دەگۆڕێت و بۆی هەیە لە دوای ژەمە خۆراکییەکاندا زیاتر لە کیلۆیەک کێش زیادببێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی کۆمەڵەی تەندروستیی خانمان لە ئەمریکا، گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان رۆڵیان دەبێت لە گۆڕینی کێشی خانمان، چونکە دەبنەهۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و کۆبوونەوەی چەوری.
کۆمەڵەکە ئاشکرای دەکات، خانمان لەماوەی سووڕی مانگانەدا باشترە کێشیان نەپێون، چونکە لە کێشی ئاسایی خۆیان زیاتر دەردەچێت.



.png&w=3840&q=75)