توێژینەوەیەک: دووشی گەرماو و فڵچەی ددان سەرچاوەی سەتان میکرۆبن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سەتان جۆری بەکتریا لەسەر دووشی گەرما و فڵچەی ددان هەن، پسپۆڕێکیش رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکات کە بایەخ بە خاوێنکردنەوەیان بدرێت.
 
توێژەرانی زانکۆی باکووری خۆرئاوا لە ئەمریکا 92 دووشی گەرماو و 34 فڵچەی ددانیان پشکنیوە و بۆیان دەرکەوت، زیاتر لە 600 جۆری بەکتریایان لەسەر هەبوون.
 
د. ئێریکا هارتمان، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆژی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوەی بۆمان دەرکەوت، هیچ کاتێک درکمان پێی نەکردووە و ئەنجامەکان سەرسووڕهێنەرن''.
 
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، هەموو بەکتریاکانی سەر فڵچەی ددان سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریاکانی نێو دەم کە بەشێکیان ئەگەر بچنە نێو بەشەکانی دیکەی جەستە رەنگە هەوکردنی تووند دروستبکەن.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، بەشێکی زۆری بەکتریاکان دەکرێت ببنەهۆی ژەهراویبوون و مەترسیی جیدی لەسەر مرۆڤ دروستبکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە