توێژینەوەیەکی زانکۆی سەلاحەدین: بەشێک لە جووتیاران سەوزە و میوەی ژەهراوی دەرخواردی خەڵک دەدەن

07-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەشێک لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان سێ ئەوەندەی ئاستی ستاندارد بۆ سەوزە و میوەکانیان قڕکەرەکان بەکاردەهێنن، ئەمەش میوەکانیان ژەهراویدەکات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی سەلاحەدین کراوە و دەریدەخات، ئەگەر هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تەنانەت خۆی سەوزە و میوەش بچێنیت و پارێزیی تەواویش بکات، بڕێک لە پاشماوەی دەرمانی قڕکەری ژەهراوی دەچێتە نێوجەستەی، ئەوەش بەهۆی زۆر بەکارهێنانی کە وادەکات بچێتە نێو هەوا و ئاوەوە.
 
شیلان عەلی، پسپۆڕی کیمیای شیکاری و نووسەری توێژینەوەکە بە رووداوی گوت، ''بڕی هەر قڕکەرێک بۆ سەوزە و میوەکان پێوانەی خۆی هەیە. کاتێک لەو پێوەرە دەردەچێت، واتە شیاو نییە بۆ خواردن''.
 
پسپۆڕەکە کاری لەسەر خەیار کردووە و بۆی دەرکەوتووە، لە هەر کیلۆیەک زیاتر لە سێ میلیگرام قڕکەری تێدابووە، واتە هەر کیلۆیەک لەو خەیارە زیاتر لە سێ میلیگرام ژەهری تێدایە".
 
شیلان عەلی دەڵێت: ''رێژەی ئاسایی دەبێت یەک میلیگرام قڕکەر بۆ هەر کیلۆگرامێک سەوزە و میوە هەبێت، تەنانەت تاوەکو سێ میلیگرامیش تاڕادەیەک ئاساییە، بەڵام لەوە زیاتر مەترسیدارە و شیاونییە بۆ خواردن''.
 
ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکان تۆقێنەرن و پسپۆڕان دەڵێن، ئەگەر رێگە لە بەکارهێنانی ئەو مادانە نەگیرێت، لە داهاتوودا کاریگەریی زیانەکەیان زۆرتر و روونتر دەردەکەوێت.
 
ناوەندی نیشتمانیی زانیاریی قڕکەرەکان لە ئەمریکا دەڵێت، بەرکەوتن بە هیچ بڕێکی قڕکەر سەلامەت نییە و دەشێت کاریگەریی جۆراوجۆری هەبێت لەسەر تەندروستی و دەروونی مرۆڤ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.