CDC: ڤەیپ مادەی وای تێدایە کە راستەوخۆ پێکهاتەی سییەکان دەگۆڕێت

دوێنێ کاژێر 09:56
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، 78٪ـی قوتابییانی ئامادەیی ڤەیپ بەکاردەهێنن.
 
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، بەشێک لە پێکهاتەکانی نێو ڤەیپ دۆخێک بەسەر سییەکاندا دەهێنن بە ناوی EVALI ئەمەش دەبێتەهۆی گۆڕانکاریی هەمیشەیی بەسەر سییەکاندا و بەردەوامیی لێکەوتە مەترسیدارەکانی لەسەر کەسەکە.
 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە 2023 لە ئەورووپا کرا، بەکارهێنەری ئەو ڤەیپانەی بۆ یەکجار بەکاردێن و ژمارەی دیاریکراوی کێشانیان هەیە لە نێو گەنجاندا بەتایبەت 15 بۆ 24 ساڵان زیادبوون و هۆکارەکانیش ئەمانەن؛ 
 
- بەکارهێنانی ئاسان
- زۆری ژمارەیان
- دەستکەوتن و شاردنەوە بە ئاسانی
- کەمیی نرخ
- رازاندنەوەیان
 
کۆمەڵەی سییەکان لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، پڕۆپیلین گلایکۆڵ، یەکێکە لە مادە سەرەکییەکانی نێو ڤەیپ و هۆکارە بۆ شێرپەنجەی لووت، هەناسەتەنگی و وشکبوونی دەم، هەروەها فۆرماڵدیهاید و ئەسیتالدیهایدەکانی تێدایە کە هەستیاریی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە و هەناسەتەنگی و تێکچوونی رەنگی پێست دروستدەکات.

بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ سەردانی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ بکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە