ئایا شیری دایک هەڵدەگیرێت؟

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی منداڵان لە هەولێر دەڵێت: شیری دایک دەتواندرێت هەڵبگیرێت، بەڵام هەڵگرتنەکەی بە زانستییانە بێت، تاوەکو سوودەکەی کەم نەبێتەوە.
 
د. دیلان رەمزی، پسپۆڕی منداڵان دەڵێت: دەتواندرێت شیری دایک بە پەمپی کارەبایی و ئاسایی دەربکێشرێت و لەنێو زەرفی نایلۆنیی تایبەتدا لە پلەی گەرمیی دیاریکراو هەڵبگیرێت.
 
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، ئەو کیسەی بۆ ئەو شیرانە بەکاردێت زنجیریان پێوەیە و مادەی زیانبەخشیان تێدا نییە کە کارلێک لەگەڵ شیرەکە بکەن و زیان بە منداڵ بگەیێنن. هەروەها بەم شێوەیەی خوارەوە ماوەی هەڵگرتنی شیرەکە باسدەکات کە ئاساییە هەڵبگیرێت؛ 
 
- لە ژوورێکی پلەی گەرمیی 24 تاوەکو 27 پلەی سیلیزی بۆ ماوەی 24 کاژێر.
- لەنێو ساردکەرەوە سێ تاوەکو چوار رۆژ.
- لەنێو بەفرگر سێ تاوەکو شەش مانگ.
 
هاوکات ئەو پسپۆڕە دەڵێت: بۆ بەکارهێنانەوەی ئەو شیرانەی لەنێو بەفرگردا هەڵدەگیرێن، سەرەتا لە ساردکەرەوە دابنرێن تاوەکو خاو دەبنەوە؛ نابێت بخرێتە نێو مایکرۆوەیڤ یاخود مەنجەڵی ئاوی کوڵاو، تەنانەت نابێت شیرەکە راستەوخۆ گەرمبکرێت، چونکە مادە خۆراکییەکانی نێوی کەمدەبنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە