رووداو - تەندروستی
کەنەدا وەکو یەکەم وڵات هەڵمەتی هۆشداریی ''هەر مژێک و ژەهرێک'' رادەگەیێنێت و دەست بە جێبەجێکردنی دانانی هۆشداری لەسەر هەر جگەرەیەک دەکات.
هۆشدارییەکە بەشێوەیەکە کە لەسەر هەر جگەرەیەک نووسراوە، ''جگەرە هۆکاری شێرپەنجەیە'' یاخود ''هەر مژێک ژەهرێک''.
وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە رایگەیاند، لە ساڵی ئایندەوە سەرجەم بەرهەمەکانی جگەرە هۆشیاری تەندروستییان پێوەدەبێت.
ئەم بڕیارە بەشێکە لەو رێوشوێنانەی حکومەتی کەنەدا بۆ کەمکردنەوەی جگەرە و نێرگەلەکێشان گرتوویێتییە بەر، کەنەدا دەیەوێت رێژەی جگەرەکێشان بۆ 5٪ کەمبکاتەوە.
د. رۆبێرت شوارتز لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا دەڵێت: هۆشیارییە تەندروستییەکان دەشێت یارمەتیدەربن لە دوورکەوتنەوەی گەنجان لە جگەرەکێشان.
بە گوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی کەنەدا، ساڵانە 48 هەزار کەس بەهۆی کێشانی جگەرە و نێرگەلە گیانلەدەستدەدەن، هەروەها 10٪ـی جگەرەکێشەکانی وڵاتەکەش گەنجانی سەروو 15 ساڵانن.


.png&w=3840&q=75)
