رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی کەمال غەمبار، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و نووسەرانی کوردستان دەکات.
رۆژی دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا گوتی: "بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا که‌مال غه‌مبار، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت."
ئەمڕۆ کەمال غەمبار، نووسەر و رەخنەگری ئەدەبیی کورد، لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڵێت، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
كه‌مال غه‌مبار، یه‌كێكه له ره‌خنه‌گره ناسراوه‌كانی کورد، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە به زمانەکانی عه‌ره‌بی و كوردی دەستی بە نووسین و رەخنەی ئەدەبی کردووە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "به کار و به‌رهه‌مه دیاره‌کانی له بواری نووسین، وه‌رگێڕان و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها به ئه‌رکی له که‌رتی په‌روه‌رده‌دا، مامۆستا که‌مال غه‌مبار ره‌نجێکی زۆری کێشاوه و خزمه‌تێکی زۆری کردووه. گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت."
ئەو نووسەرە کوردە، یه‌كه‌م نووسینی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی به زمانی عه‌ره‌بی له گۆڤاری (الثقافە) لە ساڵی 1973 له‌باره‌ی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) بڵاوکردووەتەوە.
کەمال حوسێن ئەحمەد، ناسراو بە کەمال غەمبار، کێیە؟
- ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە
- ساڵی1945 چووەتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی کۆیسنجەقی دووەم لە شاری کۆیە
- ساڵی 1951 تەواوی کردووە. ساڵی1957 خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواوکردووە
- دوای تەواوکردنی خوێندنی قۆناخەکانی سەرەتایی و دواناوەندی، لە بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و ساڵی 1964 تەواوی کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی بەدەستهێناوە.
- چەند ساڵێک لە باشووری عێراق مامۆستای قۆناخەکانی ناوەندی و دواناوەندی بووە
- ساڵی 2006 وەکو راوێژکاری پەروەردەیی لە ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشینکراوە
- لە ساڵی1967 ژیانی هاوژینی لەگەل خاتوو زێبا زاهیر پێکهێنابوو و باوکی دوو کوڕ و چوار کچ بوو
- دەیان نووسین و کتێبی چاپکراوی هەیە
- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ