سێیەم رۆژی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک بەڕێوەچوو

22-10-2018
نێچیرڤان حوسێن
بەرپرسانی فێستیڤاڵەکە دەیانەوێت ئاستی بینینی فیلمەکان بەرزبکەنەوە
بەرپرسانی فێستیڤاڵەکە دەیانەوێت ئاستی بینینی فیلمەکان بەرزبکەنەوە
نیشانەکردن فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک
A+ A-

رووداو - دهۆک

ئەمڕۆ سێیەم رۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بەڕێوەچوو، بەرپرسانی فێستیڤاڵەکە دەیانەوێت ئاستی بینینی فیلمەکان لە فێستیڤاڵی دهۆک بەرزبکەنەوە.


بەشێک لەو بینەرانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە، دەڵێن بینەران کەمتر بایەخ بەو فیلمانە دەدەن کە لە دەرەوەی کوردستان بەرهەم هاتوون.

رۆژی 20-10-2018، شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەستپێکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا 105 فیلم لە 50 وڵاتی جیهانەوە کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان. ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتی رەخنەی سینەمایی لەو فێستیڤاڵەدا پێشکەشدەکرێت.

فێستیڤاڵەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداوە و بەردەوام کار و چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و لە دیجیتاڵ میدیاش بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی و کورمانجی)، عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی بڵاودەکاتەوە.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە