رووداو دیجیتاڵ
زیاد ئەسعەد، هونەرمەندی ناسراوی کورد، جگە لە گۆرانیگوتن، ئاواز و تێکستی بۆ دەیان گۆرانیبێژ داناوە، بەشێک لەو بەرهەمانە دووبارە لەلایەن کەژێ هاوتا لە بەرهەمێکی ماشەپدا گوتراونەتەوە.
بەرهەمەکە شاد و هەڵپەڕکێیە و بەناوی "زەماوەند"ـە، کاری میوزیکی لەلایەن ئارام سەردار کراوە.
ڤیدیۆکلیپەکە لە دەرهێنانی ئارام سەردارە و لە کەناڵی تایبەتی کەژێ هاوتا لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
کەژێ، کچی هاوتا ئەسعەد، هونەرمەندی کۆچکردوو و برازای هونەرمەند زیاد ئەسعەدە، لە منداڵییەوە بە پاڵپشتی باوکی هاتووەتە نێو دنیای هونەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ