Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

داریوش فەرمانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان

داریوش فەرمانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان

کولتوور 18-11-2023

بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی کرماشان: ئامادەین هاوئاهەنگییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
فواد حەقیقی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

فواد حەقیقی

رۆژی بڵاوکردنەوە

18-11-2023

بابەتی پەیوەندیدار

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە
کولتوور 31-05-2026

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە
کولتوور 29-05-2026

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە

ماجید نووری ئەوڕەحمانی نفووس دەگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک
کولتوور 20-05-2026

ماجید نووری ئەوڕەحمانی نفووس دەگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک


رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئامادەن لە بواری گەشتیاری، پیشە دەستییەکان و کولتووردا پەرە بە هاوئاهەنگییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدەن.

داریوش فەرمانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان، کە هەفتەی رابردوو سەردانی سلێمانی کرد، ئامادەیی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی دەربڕی تاوەکو لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا کاری هاوبەش بکەن.
 
داریوش فەرمانی دەڵێت، دەروازە سنوورییەکان لەنێوان پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستان دەرفەتی تایبەتیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان رەخساندووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان، لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی باس لەوە کراوە، دەرفەت بڕەخسێنرێت تاوەکو پێشانگەی بەرهەمە هونەری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان لە هەرێمی کوردستان بکرێنەوە.
 
بەرپرسانی پارێزگای کرماشان لە هەوڵدان پەیوەندییە ئابوورییەکانیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن. محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان بەهاری ئەم ساڵ گوتی، لەگەڵ پارێزگا هاوسنوورییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان شارۆچکەیەکی هاوبەشی پیشەسازی بکەنەوە و لەسەر ئەوەش رێککەوتوون.
 
پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی لەگەڵ پارێزگای کرماشان هاوسنوورن.
 
بڕیاردراوە لە سنووری قەسری شیرین لە کرماشان ناوچەیەکی ئازادی ئابووری و پیشەسازی بکرێتەوە و بەرپرسانی پارێزگای کرماشانیش لە هەوڵدان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان هانبدەن لەو ناوچەیەدا وەبەرهێنان بکەن.
 
دەروازەی سنووری پەروێزخان کە یەکێک لە چالاکترین دەروازە سنوورییەکانی ئێرانە، لە نێوان پارێزگای کرماشان و گەرمیان هەڵکەوتووە و بەپێی راپۆرتی گومرکی ئێران، لە ساڵی رابردووی هەتاویدا لەو دەروازەیەوە بایی 2 ملیار و 862 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا کراوە.
 
27-6-2023ش دەروازەی شوشمێ لە سنووری هەورامان بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە. ئەو دەروازەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێتە کرماشان و لە هەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە هەڵەبجە.