Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤیکتۆر هیوگۆ و یەکێک لە تابلۆکانی لە بواری تەلارسازیدا

ڤیکتۆر هیوگۆ و یەکێک لە تابلۆکانی لە بواری تەلارسازیدا

کولتوور 15-06-2025

تابلۆکانی ڤیکتۆر هیوگۆی رۆماننووس لە لەندەن دەخرێنەڕوو

0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەسار فایەق

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

پەسار فایەق

رۆژی بڵاوکردنەوە

15-06-2025

تاگەکان

ڤیکتۆر هیوگۆ

بابەتی پەیوەندیدار

باران حەکیمی گۆرانیی (دڵ)ی بڵاوکردەوە
کولتوور 31-05-2026

باران حەکیمی گۆرانیی (دڵ)ی بڵاوکردەوە

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە
کولتوور 31-05-2026

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە
کولتوور 29-05-2026

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە


رووداو دیجیتاڵ

کاتێک ناوی ڤیکتۆر هیوگۆ، نووسەر و رۆماننووسی فەرەنسی دێت، خوێنەر بیری بۆ بەرهەمە ئەدەبییەکانی دەچێت، بەتایبەتیش ھەردوو رۆمانی "بێنەوایان" و "قەمبووری نۆتردام"، بەڵام ئەو ئەزموونی لە وێنەکێشانیشدا ھەبووە.
 
بڕیارە لە 29ـی حوزەیرانی 2025، پێشانگەیەکی تایبەت بە هیوگۆ بەناونیشانی "شتە سەرسوڕھێنەرەکان: نیگارەکانی ڤیکتۆر هیوگۆ" لە ئەکادیمیای شاھانەی ھونەر لە لەندەنی بەریتانیا بکرێتەوە.
 
پێشانگەکە 70 بەرهەمی دەگمەنی هیوگۆ لەخۆدەگرێت، کە بریتین لەو وێنانەی بە خێرایی کێشراون و ئەزموونی ئەبستراکتی ناروونن.
 
ڤیکتۆر هیوگۆ (1802-1885) لە سەردەمێکدا لەدایکبووە کە فەرەنسا لە نێوان شۆڕشەکان و ستەمکاریدا دەژیا، لە دوای مانەوەی لە دوورگەی گێرنزی سەر بە دەسەڵاتی ئینگڵتەڕا، گرنگترین ئەزموونی لە ھونەری وێنەکێشاندا تۆمار کردووە، بەشێکیان گوزارشتن لە ناڕەزاییەکانی دژ بە بڕیاری لەسێدارەدانی.
 
ئەوەی وێنەکانی هیوگۆ لێک جیا دەکاتەوە، فرەچەشنییەکەیەتی لە رووی شێوە و تەکنیکەوە، بەشێکیان شێوە و ھێڵکێشانی ناروونیان ھەبووە و هیوگۆ بە خاڵە رەنگینەکان ناویانی بردووە. لە بەشێک لە تابلۆکانی دیکەیدا جیھانێکی سووریالی نغرۆی خەیاڵ کردووە.
 
لە یەکێک لە تابلۆکانیدا، رووەکێکی قەبارە گەورە دەبیندرێت و لە شێوەی مرۆڤە. لە تابلۆی "پارکی چۆڵکراو"ـدا، کە قەبارەکەی 4.4 سانتیمەترە، دارستانێکی تاریک و ترسناک دەخاتەڕوو کە دەڕوانێتە دەریاچەیەکی بچووک.
 
پێشانگەکە کۆمەڵێک پرسیاری قووڵ لەبارەی سرووشتی ناوازەی تابلۆکانی ڤیکتۆر هیوگۆ دەورووژێنێت، پێشتر ڤان گۆخ، شێوەکاری ناسراوی ھۆڵەندی، کارەکانی هیوگۆی بە سەرسووڕھێنەر ناساندووە، ئەمڕۆش بە بڕوای بەشێک لە رەخنەگران، بەشێک لە بەرهەمە ئەبستراکتەکانی فرانسیس بەیکن، فەیلەسووف و وێنەکێشی ئینگلیزی لە سەدەی بیستەمدا تێپەڕاندووە.
 
هیوگۆ لە تابلۆکانیدا خۆشەویستی خۆی بۆ ھونەری تەلارسازی خستووەتەڕوو و بوونەوەرە خەیاڵی و ئەفسانییەکان لە نێو کارە ھونەرییەکانیدا بەدی دەکرێن.