فازڵ میرانی: شانۆگەریی 'داستانی کوردستان' بێوێنە بوو

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی شانۆگەریی 'داستانی کوردستان' گوتی، شانۆکە "بێوێنە" بوو. دەشڵێت، "خەڵکی دهۆک و کورد بەگشتی دەبێت سەرفراز بین کە کەسانی لەم شێوەیەمان هەیە."
 
ئەمڕۆ شەممە 14-09-2024 فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای بینینی شانۆگەریی "داستانی کوردستان،" کە لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی دهۆک پێشکێش کرا، رایگەیاند، "شانۆیەکی بێوێنە بوو، خەڵکی دهۆک و بەگشتی کورد، دەبێت سەرفراز بن کە ئێمە کەسانێکی لەم شێوەیەمان هەیە."
 
فازڵ میرانی گوتی، "دەستخۆشی لە خاوەن بیرۆکەکە، سەرپەرشتیار، ئەکتەرەکان و ئەو کەسانە دەکەم کە پاڵپشتیی دروستکردنی شانۆکەیان کردووە."
 
لەبارەی نێوەرۆکی شانۆگەریی "داستانی کوردستان" ئاماژەی بەوە کرد، "بەگشتی شتێکی نوێ بوو، نەک تەنیا لە دهۆک و لە کوردستان. ئەگەر دەرفەت هەبێت، لەوانەیە [سنووری پێشکێشکردنی] لە عێراقیش تێپەڕێت."
 
زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن گرووپێکی 200 کەسی لە هونەرمەندانی دهۆک و کوردستان ئامادەکاری بۆ شانۆگەریى "داستانى کوردستان" دەکرێت و رۆژی 11-09-2024 بۆ یەکەمجار، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی نمایش کرا.
 
لە 15 تاوەکو 17ـی مانگ نمایشی شانۆگەرییەکە دەبێتە گشتی و هەموو کەسێک دەتوانێت ئامادەی نمایشەکە بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە