کورتە فیلمی 'تاپۆ' لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ پێشاندەدرێت

دوێنێ کاژێر 08:42
پەسار فایەق
پۆستەری فیلمی "تاپۆ"
پۆستەری فیلمی "تاپۆ"
نیشانەکردن "تاپۆ"
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"تاپۆ" کورتە فیلمێکی کوردییە لە دەرهێنانی محەممەد دەروێشی، دەرهێنەری کورد، لە چوارچێوەی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی – مۆسکۆ لە رووسیا پێشاندەدرێت.
 
محەممەد دەروێشی، بە رووداوی راگەیاند، کورتە فیلمی "تاپۆ" باس لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کوڕێکی نەوجەوان دەکات، لە دوای بەشداربوون لە چەندین فێستیڤاڵ، بڕیارە مانگی داهاتوو لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی – مۆسکۆ لە رووسیا پێشانبدرێت.
 
گوتیشی، ئامانجی لە بەرهەمهێنانی فیلمەکە ئاگادارکردنەوەی ماڵباتەکانە کە زیاتر لە منداڵەکانیان نزیک بن و لە ئازارەکانیان تێبگەن و گرنگیان پێبدەن.
 
چیرۆکی فیلمەکە لەلایەن ئازاد گەواڵی نووسراوە و کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن زاهیر شێرازد کراوە.
 
چالاکییەکانی چوارەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی – مۆسکۆ لە 18 بۆ 22ـی ئەیلوولی 2024 لە مۆسکۆی رووسیا سازدەکرێت و بەرهەمی فیلمسازانی چوار پارچەی کوردستان بەشدارن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە