د.لەزگین چالی: ئەگەر ویستت شێوەزار و زمان بسەپێنیت جیاکاری دەستپێدەکات

08-06-2024
محەممەد عزەدین
د.لەزگین چالی، ئەندامی ئینستیتوتی کوردی پاریس لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەگەڵ رووداو
د.لەزگین چالی، ئەندامی ئینستیتوتی کوردی پاریس لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەگەڵ رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

د.لەزگین چالی، ئەندامی ئینستیتوتی کوردی پاریس لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی رووداودا سەبارەت بە گۆڕانکارییە خێرا و تەکنەلۆژییەکانی جیهان و کاریگەرییەکانی بەسەر زمانی کوردییەوە، گوتی "هەر زمانێک بە قەبارەی خۆی کێشەی خۆی هەیە. ئەو کێشانەی لە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانیدا هەیە، لە زمانی عەرەبیدا نییە، ئەمە پێچەوانەکەشی راستە. ئێستا بە پێی راپۆرتەکانی یونسکۆ و ئێتنۆلۆگەکان بێت، هەورامی لەژێر هەڕەشەی لەناوچوونە. ئەم رەوشە بۆ زازاکیش بەهەمان شێوەیە".
 
بە بڕوای د.لەزگین چالی: "بەشێکی دیکەی کێشەی زمانی کوردی هۆکارەکەی بۆ بەشێک لە ئایدۆلۆژییە نا زانستییەکان دەگەڕێتەوە. هەندێک لەو ئایدۆلۆژیانە رەنگە هەندێکجار بە نیەتێکی چاکەخوازیی بێت، هەندێک جاریش رەنگبێت نییەتی خراپیشی لە پشتبێت. بەڵام من کەس تۆمەتبار ناکەم. وای دادەنێم هەمووی بە نییەتی باش دەکرێت. یەکێک لەو ئایدۆلۆژیانە کورد کەوتووەتە ناو مێشکی ئەوەیە، گەر بمانەوێت یەک میللەت بین، دەبێت بە یەک زمان و شێوەزار قسە بکەین و بە یەک شێواز بنووسین، ئەوەش گەورەترین مەترسییە لەسەر زمانی کوردی".
 
د.لەزگین چالی، سەبارەت بە پردی نێوان شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی دەڵێت: "لەسەردەمی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت، دەسەڵاتت بەسەر هەموو پارچەکاندا نییە، تا یەک شێوەزار و زمان بسەپێنیت، هەر کە ویستت شێوەزارێک بسەپێنیت، جیاکاری دەستپێدەکات".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە