کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

جیهان

راپۆرتێک: ئێران ستارلینکی بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا بەکارهێناوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا29-11-2026
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان
جیهان29-11-2026

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان
جیهان29-11-2026

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا
جیهان29-11-2026

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا

رووداو دیجیتاڵ


بەگوێرەی ژمارەیەک سەرچاوەی ئاگادار و کارمەندی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە قسەیان بۆ واشنتن پۆست کردووە، ئێران بە سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێتی ستارلینک هێرشیکردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و ئەمەش ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی زۆر تووڕەکردووە بەوەی تاران و واشنتنیش تەکنەلۆژیاکەیان بۆ هێرشکردنە سەر یەکدی بەکارهێناوە.


لە شوباتی ئەم ساڵدا کاتێک ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە بۆردوومانکردنی ئێران کرد و تارانیش بە مووشەکی بالیستی و درۆن بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کردە ئامانج، مەسک زۆر تووڕەبووە. بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە گفتوگۆ نێوخۆییەکانی کۆمپانیاکەدا، تیمەکەی مەسک بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئێران ستارلینکی بۆ هێرشەکانی دژی هێزەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە.


هەمان سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە، مەسک بەوەش نیگەرانبووە کە سوپای ئەمریکا درۆنی بۆمبڕێژکراوی لەسەر جۆرە سەربازییەکەی ستارلینک بە ناوی ستارشیڵد فڕاندووە، بەڵام پلانی هەرزانتری بەکارهێناوە کە تەنیا بۆ ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکان تەرخانکراوە.


بەگوێرەی سەرچاوەکانی نێو کۆمپانیاکە بۆ واشنتن پۆست، هەواڵی ئێران زیاتر مەسکی تووڕەکردووە، چونکە کەمتر لە دوو مانگ پێشتر، هەنگاوینابوو بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی ستارلینک لەلایەن نەیارێکی دیکەی ئەمریکاوە لە جەنگدا.


لە مانگی کانوونی دووەمدا، سوپای ئۆکراینا داوای لە مەسک کرد کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کە خاوەنی ستارلینک و ستارشیڵدە، بەکارهێنانی تێرمیناڵەکانی پەیوەندی سنوورداربکات، دوای ئەوەی ئۆکراینا گرتەی ڤیدیۆیی و پاشماوەی درۆنێکی هێرشبەری دوورمەودای رووسی لە جۆری ئیتاڵماسی دەستکەوت کە تێرمیناڵێکی ستارلینک لەسەر باڵەکەی جێگیرکرابوو. بەگوێرەی یەکێک لە سەرچاوەکانی نێو گفتوگۆکاندا، تاوەکو کۆتایی هەمان هەفتە، لانیکەم دوو بەرپرسی باڵا بەهۆی رووداوەکانی خراپبەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە لە کار دوورخرانەوە.


ئینتەرنێتی ستارلینک لە رێگەی هەزاران مانگی دەستکردی خولگەی نزمەوە ئینتەرنێتی گەڕۆک دابیندەکات و لە زیاتر لە 160 وڵاتدا لە رێگەی سەدان فرۆشیاری رێگەپێدراوی لایەنی سێیەمەوە بەردەستە.


ستیڤن فێڵدستاین، توێژەری باڵا و بەڕێوەبەری بەرنامەی دیموکراسی، ململانێ و حوکمڕانی لە دامەزراوەی کارنێگی بۆ ئاشتیی نێودەوڵەتی، گوتی: "هەموو شتەکە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کێ کۆنترۆڵی سەرمایەیەکی سەربازیی گرنگی بەدەستەوەیە؛ ئەمریکا یان کەسێکی تایبەت"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە خراپەکارەکان "توانیویانە سوود لەم تەکنەلۆژیایە وەربگرن و بە شێوەیەک بەکاریبهێنن کە بەتایبەتی زیان بە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بگەیێنێت."


سنووردارکردنەکان و ناکۆکی لەگەڵ پێنتاگۆن


لە مانگی کانوونی دووەمدا و لە وەڵامی داوای ئۆکراینادا، سپەیس ئێکس پەیوەندیی ئەو تێرمیناڵانەی ستارلینکی لە ئۆکراینادا بڕی کە خێراییەکەیان لە 70 کیلۆمەتر (نزیکەی 45 میل) لە کاژێرێکدا زیاتربوو، هەروەها لەگەڵ سوپای ئۆکراینا "لیستێکی سپی"ـی بۆ ئەو ئامێرانە دروستکرد کە لە سنووری خێرایی بەخشرابوون. سێرهی ستێرنێنکۆ، راوێژکاری پێشووی وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، گوتی، ئەو سنووردارکردنە وایکرد "سیستمی مەدەنیی ستارلینک لە رووی تەکنیکییەوە نەتوانرێت بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی درۆنی [رووسیا] بەکاربهێنرێت"، چونکە چەکەکانی رووسیا بۆ مانەوە لە ئاسماندا پێویستیان بە خێرایی زیاترە لەوە.


رۆژی 1ـی ئادار، هێرشێکی درۆنیی ئێران بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە پۆرت شوعەیبا لە کوێتدا کردە ئامانج و بەهۆیەوە شەش سەربازی ئەمریکی کوژران. لە ماوەی چەند کاژێرێکدا، سپەیس ئێکس مەرجی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی بۆ ئەو فڕۆکانە سەپاند کە خێراییەکەیان لە 100 میل لە کاژێرێکدا زیاترە.


فڕۆکەوانێکی تایبەت لە ناوچەی شارلۆتدا رایگەیاند، ستارلینک نرخی ئامێرەکەی چوارهێندە کردووە و داوای تۆمارکردن و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کردووە؛ گوتیشی، تەنیا دوای پێدانی ژمارەی پاسپۆرت، مۆڵەتی شۆفێری، ژمارەی کلکی فڕۆکە، کۆدی ترانسپۆندەر و فڕۆکەخانەی بنکەی فڕۆکەکە توانیویەتی دووبارە ئامێرەکە بەکاربهێنێت، لەکاتێکدا کرێی مانگانە لە 60 دۆلارەوە بۆ 200 دۆلار بەرزبووەتەوە.


مەسک لە سەرەتای مانگی ئاداردا بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەی لە درۆنەکانی هێرشبەری کەمتێچووی سوپای ئەمریکا ناسراو بە لۆکاس تووڕەبووە؛ پێنتاگۆن پارەی بەشداریی زەوینیی ستارشیڵدی دەدا نەک پلانی ئاسمانی کە پێنج هێندەی ئەو نرخەبوو. رۆژی 1ـی ئادار، مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا لە وەڵامی بانگەشەکانی رووسیا سەبارەت بە بەکارهێنانی ستارلینک لەلایەن ئەمریکاوە لە درۆنەکانی لۆکاسدا، نووسیبووی بەکارهێنانی تێرمیناڵ بۆ سیستمی چەک "پێشێلکردنی مەرجەکانی خزمەتگوزاریی بازرگانیی ستارلینکە و ئەمە بۆ هەموو بەکارهێنەرانە و کاتێک ئاشکرادەبێت دەوەستێندرێت."


بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە راپۆرتێکی نهێنیی جەنگدا کە هاوین پێشکێش بە پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، کراوە، لە راپۆرتەکەدا کە سێنتکۆم ئامادەیکردووە بەکورتی باس لەوە کراوە کە ئێران تەکنەلۆژیای بۆ فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هێزەکان و سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێناوە، وەک جێگرەوەیەک بۆ پەیوەندییە تەقلیدییەکان کە هێزەکانی ئەمریکا کاریان لەسەر لاوازکردنیان کردبوو. کینگزلی ویلسن، گوتەبێژی پێنتاگۆن، گوتی: "ئێمە لە بوونی راپۆرتێکی فەرماندەیی ناوەندی بۆ [نووسینگەی وەزیری جەنگ] سەبارەت بەم بابەتە ئاگادارنین" و لەبارەی بەکارهێنانی ستارلینک لەلایەن ئێران و نرخی ستارشیڵدەوە هیچ لێدوانێکی نەدا.


لە مانگی ئایاردا ناکۆکیی نێوان سپەیس ئێکس و سوپای ئەمریکا لەسەر نرخی ستارشیڵد بەئاشکرا دەرکەوت، کاتێک مەسک لە ئێکسدا پێنتاگۆنی بە "بەکارهێنانی نەشیاوی سیستمی مەدەنیی ستارلینک بۆ مەبەستی سەربازی" تۆمەتبارکرد، دوای ئەوەی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیاکە داوای زیادکردنی نرخی بەشداریی مانگانەی لە 5 هەزار دۆلارەوە بۆ 25 هەزار دۆلار کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ستارشیڵد بۆ رێنماییکردنی درۆنەکانی لۆکاس. یەکێک لە ئاگادارانی زیادکردنی نرخەکە گوتی، هەندێک کارمەندی سەربازی هەستیانکردووە لەکاتی دانوستاندنەکاندا لەلایەن سپەیس ئێکسەوە "بە بارمتە گیراون."


رێگریکردن لە بازاڕی رەش و هاوسەنگی لە ئێراندا


لەو هەفتانەی دوای هێرشەکەی 1ـی ئادار، مەسک و سپەیس ئێکس رێوشوێنی زیاتریان لەسەر تۆڕی فرۆشتن گرتەبەر، لەوانە داواکردن لە فرۆشیاران بۆ سەلماندنی ناسنامەی هەر کڕیارێک و راگرتنی بەرنامەی (فرۆشتنی ناڕاستەوخۆ) کە رێگەی بە بریکارەکان دەدا ئامێر بدەنە فرۆشیارانی لاوەکی. پێش ئەم گۆڕانکارییانە، وەک دوو بەرپرسی پیشەسازیی پەیوەندیی مانگی دەستکرد دەڵێن، زۆرجار بەتەنیا کارتی بانکی بەسبووە بۆ چالاککردنی خزمەتگوزاری لە وڵاتێکدا و بەکارهێنانی لە وڵاتێکی دیکە، کە ئەوەش لەنێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێراندا باوبووە بۆ قاچاخکردنی ئامێرەکان بۆ نێو وڵات.


لە مانگی کانوونی دووەمدا، دوای ئەوەی حکومەتی ئێران لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندانەکاندا پچڕانی پەیوەندیی سەپاند، ستارلینک بەبێ بەرامبەر پەیوەندیی بۆ هەر کەسێک لە ئێراندا بەردەستکرد کە تێرمیناڵی هەبوو.


هۆڵی داگرێس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی واشنتندا، گوتی: "ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا تاکە رێگەیە بۆ ئێرانییەکان تاوەکو دەنگی خۆیان بگەیێنن لەبارەی ئەوەی لەنێو وڵاتدا روودەدات"؛ گوتیشی بە تێگەیشتنی ئەو، ئیدارەی ترەمپ نایەوێت ئەو پەیوەندییە ببڕێت چونکە زانیاریی سەرچاوەکراوە گرنگە لەکاتێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاراندا نییە و رۆژنامەڤانان ناتوانن بە ئازادی لەنێو وڵاتدا رووماڵ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان
جیهان29-11-2026

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان
جیهان29-11-2026

لە 24 کاژێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی کریتی یۆنان

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا
جیهان29-11-2026

هاونیشتمانییەک بەربژێرە بۆ بوون بە باشترین سەربازی نەمسا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە