کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دروستبوونی لافاو لە رواندا، شارەزایانی کەشوهەوا هۆکارەکەی بۆ دیاردەی ئێل نینۆ دەگەڕێننەوە

دروستبوونی لافاو لە رواندا، شارەزایانی کەشوهەوا هۆکارەکەی بۆ دیاردەی ئێل نینۆ دەگەڕێننەوە

جیهان

کاریگەریی ئێل نینۆ لەسەر کەشوهەوای جیهان؛ 'ناوچەی جیاواز تووشی وشکەساڵی و لافاو دەکات'

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون
جیهان24-11-2026

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

رووداو دیجیتاڵ


وشکەساڵیی تووند لە دوورگەکانی زەریای هێمن، شێواندنی ئابووریی جیهان و پێشبینیکردنی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا بۆ نزیک ئاستی پێوانەیی لە سان فرانسیسکۆ، دیارترین لێکەوتەکانی ئەم هەفتەیەی دیاردەی کەشوهەوان.


ئەمانە بەشێکن لە کاریگەرییەکانی ئەم هەفتەیەی دیاردەی ئێل نینۆ، شێوازێکی کەشوهەوایە و بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی رووی ئاو لە نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوچە خولگەییەکانی زەریای هێمن دەناسرێتەوە؛ ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی شێواندنی کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهاندا و کاریگەرییەکانیشی بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە کە مرۆڤ هۆکارەکەیەتی، تووندتر بوون.


پێشبینی دەکرێت دیاردەی ئێل نینۆی ئەمساڵ لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بگاتە لووتکە و تاوەکو مانگی ئایاری داهاتوو بەردەوام بێت، هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی زەریا و بەرگەهەوای ئەمریکا (نۆوا) کەمێک ئەگەری ئەوەی کەمکردووەتەوە کە ببێتە بەهێزترین دیاردەی تۆمارکراو لە مێژووی هاوچەرخدا.


وڵاتە دوورگەییەکانی زەریای هێمن قەیرانی وشکەساڵییان راگەیاند


هەردوو وڵاتی فیجی و تۆنگا وشکەساڵییان راگەیاند، دوای ئەوەی دیاردەی ئێل نینۆ ئەو بارانانەی وشککرد کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو دوورگە خولگەییانە بە سەوزی و گەشاوەیی دەهێڵنەوە.


سیتیڤێنی رابووکا، سەرۆکوەزیرانی فیجی رایگەیاند: "خەڵک لە سەرانسەری فیجی نیگەرانن لەبارەی بەردەستبوونی ئاو و کاریگەرییەکانی بەردەوامبوونی وشکەساڵیی درێژخایەن لەسەر ژیانی رۆژانەیان."


بەپێی رێکارەکانی باری لەناکاو، حکومەت دەتوانێت پشکبەندی بۆ دابەشکردنی ئاو بکات، هاووڵاتییان ناچار بە چۆڵکردنی ناوچەکانیان بکات و بودجەی گشتی بۆ فریاگوزاریی کارەساتەکان تەرخان بکاتەوە؛ هاوکات میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە دەیان بارهەڵگر رەوانە کراون بۆ دابینکردنی ئاو بۆ گوندە وشکبووەکان.


پێشبینیی هەڵکشانی ئاوی دەریا بۆ نزیک ئاستی پێوانەیی لە سان فرانسیسکۆ


شاری سان فرانسیسکۆ خۆی بۆ هەڵکشانێکی بەرزی ئاوی دەریا ئامادە دەکات کە نزیکە لە ئاستی پێوانەیی و رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو لە شارەکە و فڕۆکەخانەکەیدا کاتێک رۆژی چوارشەممە، کە دەستپێکی پشووی جەژنی سوپاسگوزارییە، دەگاتە لووتکە.


گەورەترین هەڵکشانی فەلەکیی ساڵ، شەپۆلێکی زریان کە بەرەو ناوچەکە دێت و دیاردەی ئێل نینۆ، کە ئاوەکانی زەریای هێمنی گەرم کردووە و بووەتە هۆی کشانیان سەرەڕای ئەو کشانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە روویداوە، هەموویان پێکەوە یەکدەگرن بۆ دروستکردنی ئەو شەپۆلە بەرزەی ئاو.


دایەڵ هوانگ، کەشناس لە خزمەتگوزاریی نیشتمانیی کەشناسی دەڵێ: "ئەمە ئەو کاتەی ساڵە کە خۆر، زەوی و مانگ بە تەواوی دەکەونە سەر یەک هێڵ بۆ ئەوەی بەرزترین ئاستی هەڵکشان و داکشانی ئاوی ساڵمان پێبدەن."


پێشبینی دەکرێت لافاو بە بەرزیی 2.75 پێ (0.8 مەتر) بە درێژایی کەناراوەکان رووبدات و ئاستی هەڵکشانی ئاویش بگاتە بەرزترین ئاست لە دوای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1983ـەوە. هەڵکشانە گەورەکانی داهاتووش (کینگ تایدز) لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم و کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا روودەدەن.


تووندبوونی ئێل نینۆ مەترسییە ئابوورییەکانی جیهان زیاد دەکات


پێدەچێت دیاردەی ئێل نینۆ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کارەبا.


پاۆلۆ زانگیێری، ئابووریناس لە دامەزراوەی (جێنێرالی ئاسێت مەنەجمێنت) دەڵێ: "بە گشتی دەتوانیت بڵێیت ئەمە شۆکێکی نەرێنیی ئێجگار تووندی دابینکردنە."


بەپێی زانگیێری، کەرتەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و بەرهەمهێنانی کارەبای ئاوی بە شێوەیەکی دەستبەجێ زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دەبێت.


ناوەندی (ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس) رایگەیاند، ئەگەر دیاردەی ئێل نینۆ هێندەی ئەوەی زۆرێک لە شارەزایان هۆشداریی لەبارەوە دەدەن بەهێز بێت، ئەوا رەنگە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان (جی دی پی) ساڵی داهاتوو بە رێژەی 0.6% و لە ساڵی 2028ـیشدا بە رێژەی 0.8%ـی دیکە کەمببێتەوە.


زانایان چی دەڵێن؟


ئیدارەی (نۆوا) دەڵێت دیاردەی ئێل نینۆ بەردەوام فراوان دەبێت، بەڵام ئێستا ئەگەری شکاندنی ژمارەی پێوانەیی بۆ ماوەکانی تشرینی یەکەم، کانوونی یەکەم یان تشرینی دووەم، کانوونی دووەم بە نزیکەی 60% دادەنێت، لە کاتێکدا لە پێشبینییەکانی پێشووتریدا بە 83% و 70% خەمڵاندبووی.


بۆ ئەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بە شێوەیەکی باشتر لەبەرچاو بگیرێت، ئێستا (نۆوا) پێنوێنێکی نوێ بەکاردەهێنێت بە ناوی "پێنوێنی رێژەیی زەریایی نینۆ"، کە گۆڕانکارییە نائاساییەکانی پلەی گەرمیی رووی دەریا لە ناوچەیەکدا دەپێوێت کە پێی دەگوترێت ناوچەی (نینۆ 3.4)، ئەوەش دوای دەرکردنی پلەی گەرمیی پشتێنە خولگەییە فراوانەکە لێی.


ئەم ژمارانە لە "پێنوێنی نەریتیی زەریایی نینۆ" کەمترن، بەڵام باشتر لەگەڵ ئەو کاریگەرییانەی نێوان زەریا و بەرگەهەوادا دەگونجێن کە بەرپرسن لە لێکەوتەکانی کەشوهەوای ئەل نینۆ.


ئێل نینۆ چ مانایەکی بۆ کۆمپانیاکانی بیمە هەیە؟


بەگوێرەی توێژینەوەیەکی کۆمپانیای بیمەی (ئالیانز): "ئێل نینۆ نەخشە و تێکەڵەی کارەساتەکان دەگۆڕێت، نەوەک بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو شوێنێک زیادیان بکات"، توێژینەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە "نیوەگۆی باکووری زەوی بە زۆری سوودمەند دەبێت."


تیێری لێژێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دڵنیایی (سکۆر) دەڵێ: "تاوەکو ئێستا گەورەترین کاریگەری کە بینیومانە، نەبوونی زریانە لە دەریای کاریبی."


راپۆرتەکەی (ئالیانز) دەڵێت، کەمتر گەیشتنی زریانەکانی زەریای ئەتڵەسی بە وشکانی بە مانای زیانی کەمتری بیمەکراو و کەمتر پەککەوتنی بەرهەمهێنانی نەوت، گاز و گازی سرووشتیی شلکراوە (ئێڵ ئێن جی) دێت لە کەنداودا.


لە بەرامبەردا، وڵاتانی نیوەگۆی باشووری زەوی کە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت، زۆرجار بیمەیان زۆر کەمە یان هەر نییانە.


بابەتی پەیوەندیدار

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون
جیهان24-11-2026

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە