کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

بەهۆی دیاردەی گزیکردن بە ژیریی دەستکرد، وەزیری پەروەردەی کۆریای باشوور دەستی لەکارکێشایەوە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسیا بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە
جیهان22-11-2026

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسیا بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری
جیهان22-11-2026

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری

لووتکەی کەشوهەوای کۆپ31 لە ئەنتاڵیا بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات
جیهان22-11-2026

لووتکەی کەشوهەوای کۆپ31 لە ئەنتاڵیا بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات

رووداو دیجیتاڵ


چۆی کیۆ جین، وەزیری پەروەردەی کۆریای باشوور، بەهۆی دیاردەی گزیکردن لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە لە تاقیکردنەوەکاندا دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆککۆماری وڵاتەکەش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسند کرد.


رۆژی یەکشەممە 22-11-2026، ئاژانسی هەواڵی (یۆنهاپ)ـی کۆریای باشوور لە زاری چۆی کیۆ جینەوە بڵاویکردەوە، بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەو شڵەژانە دەگرێتە ئەستۆ کە بەهۆی رێکارە بەپەلەکانی رێگریکردن لە گزیکردن لە تاقیکردنەوەی ساڵانەی وەرگرتن لە زانکۆکان (سونونگ) دروست بوو.


وەزیری پەروەردە گوتی: "وەک وەزیری بەرپرس، پێموایە ناتوانم لەو رەخنانە دەربازم ببم کە دەڵێن پێشوەختە ئامادەکاریمان نەکردووە. ئێستا کە تاقیکردنەوەکە کۆتاییهاتووە، هەست بە بەرپرسیارێتییەکی قووڵ دەکەم و دەستلەکارکێشانەوەم پێشکێش دەکەم." دواتریش لی جەی میونگ، سەرۆککۆماری کۆریای باشوور دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ کرد.


تاقیکردنەوەی (سونونگ) کە رۆژی پێنجشەممە 19-11-2026 بە بەشداریی نزیکەی 500 هەزار قوتابی بەڕێوەچوو و نۆ کاژێر دەخایەنێت، چارەنووسی پیشەیی ملیۆنان هاووڵاتیی کۆریای باشوور دیاری دەکات. وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لە تاقیکردنەوەکەی ئەم ساڵدا 111 قوتابی بە ئامێری زیرەکی رێگەپێنەدراوەوە دەستگیرکراون.


چۆن ئابڕووچوونەکە ئاشکرا بوو؟


سەرەتای قەیرانەکە بۆ هەفتەی رابردوو دەگەڕێتەوە، کاتێک هان وۆن سیۆکـی تەمەن 34 ساڵ، کە لە مانگی نیساندا پلەی یەکەمی لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی ژمێریاریی باجدا بەدەستهێنابوو و لە کۆی 160 پرسیار تەنیا یەک هەڵەی هەبوو، دانی بەوەدا نا کە گزی کردووە.


سیۆک لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی: "کامێرایەکی زۆر بچووکم بەکارهێنا بۆ وێنەگرتنی پرسیارەکان و ناردنیان بۆ ژیریی دەستکرد، دواتریش لە رێگەی مۆبایلە زیرەکەکەمەوە سەیری وەڵامەکانم کرد."


بەکارهێنانی سیستمی زەنگی بۆ ئاشکراکردنی گزیکەران


ئەو دانپێدانانە وایکرد بەرپرسانی کۆریای باشوور چەند رۆژێک پێش تاقیکردنەوەی زانکۆکان، رێکاری تووند بگرنەبەر. بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، حکومەت سیستمی نیشتمانیی ئاگادارکردنەوەی کارەساتەکانی بۆ ئاشکراکردنی ئامێرە شاردراوەکان بەکارهێنا.


رۆژی پێنجشەممە لە نێوان کاژێر 8:00ـی بەیانی تاوەکو 3:00ـی دوانیوەڕۆ، سێ نامەی ئاگادارکردنەوەی بەپەلە بۆ هەموو مۆبایلەکانی سەرانسەری وڵات نێردران، کە بووە هۆی ئەوەی هەموو مۆبایلەکان بەیەکەوە زەنگ لێبدەن؛ تەنانەت ئەوانەشی لەسەر دۆخی بێدەنگ (Silent) بوون یان هی گەشتیاران بوون، مەگەر مۆبایلەکان کوژێندرابنەوە یان لەسەر دۆخی فڕۆکە بووبن.


بابەتی پەیوەندیدار

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسیا بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە
جیهان22-11-2026

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسیا بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری
جیهان22-11-2026

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری

لووتکەی کەشوهەوای کۆپ31 لە ئەنتاڵیا بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات
جیهان22-11-2026

لووتکەی کەشوهەوای کۆپ31 لە ئەنتاڵیا بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە