رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، ئاژانسی تەسنیم-ی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، موحسین رەزایی، نوێنەری موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە سەردانی رووسیای کرد و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە.
ئاژانسەکە دەڵێت، موحسین رەزایی نامەیەکی تایبەتی موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێرانی رادەستی پووتین کردووە.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملینیش رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئەمڕۆ لە کۆشکی کرێملین کۆبوونەوە و پەیوەندییە دووقووڵییەکانی مۆسکۆ-تاران و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەیان تاوتوێکردەوە.
بەپێی میدیای ئێران، رۆژی سێشەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2026ـیش، موحسین رەزایی و ڤلادیمیر پووتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەت دوایین دۆخی رۆژئاوای ئاسیا تاوتوێکردەوە و جەختیان لەسەر بەردەوامیی هاوکاری و هاوئاهەنگییە ستراتیژییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ کردەوە.

.png&w=3840&q=75)
