رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپرسییەکی بەرفراوان کە هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس لە ئەمریکا کراوە، دەرکەوتووە کە پرسی ئابووری لە سەرووی هەموو ئەو بابەتانەیە کە دەنگدەرانی ئەمریکی لە کاتی دەنگدانیاندا گرنگیی پێدەدەن.
لە راپرسییەکەدا کە زیاتر لە 79 هەزار دەنگدەر بەشدارییان تێدا کردووە، 39٪ـی بەشداربووان رایانگەیاندووە کە "ئابووری" گرنگترین پرسی بەردەم وڵاتەکەیانە، لە کاتێکدا دۆخی دیموکراسی بە 32٪ لە پلەی دووەمدا هاتووە و پرسی کۆچبەرانیش بە 14٪ لە پلەی سێیەمدایە.
دەنگدەری ئەمریکی چ شتێکی بەلاوە گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا؟
ئەم راپرسییە لەلایەن کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی (SSRS) و ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسەوە کراوە و دەنگدەرانی پێشوەختە و ئەوانەشی لەخۆگرتووە کە لە رۆژی هەڵبژاردندا دەنگیان داوە.



