رووداو دیجیتاڵ
لولا داسیلڤا خولی دووەمی هەڵبژاردنەکەی بەڕازیلی بردەوە و بۆ جاری چوارەم لە ژیانی سیاسیدا دەبێتەوە سەرۆک.
ئەنجامە بەراییە فەرمییەکانی دادگای باڵای هەڵبژاردنەکان (TSE) دەریدەخەن، کە ئەو سیاسەتمەدارە چەپڕەوە دێرینە تەمەن 80 ساڵە، رێژەی 51.79%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بە جیاوازییەکی کەم لە سیناتۆری راستڕۆ، فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆی بردووەتەوە کە 48.21%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەنجامەکە بە یەکەمین جار دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخی بەڕازیلدا، کە بەربژێرێک بتوانێت کەمیی دەنگەکانی گەڕی یەکەم پێچەوانە بکاتەوە و پۆستی سەرۆکایەتی بباتەوە. بۆلسۆنارۆ، کە کوڕی جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی زیندانیکراوە، لە دەنگدانی یەکەمدا بە زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگ لەپێشەوە بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا، بۆلسۆنارۆ رەتی کردووەتەوە دان بە شکستەکەیدا بنێت و نیازی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسایی ئەنجامەکە راگەیاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای باڵا بەهۆی دواکەوتنی هاتووچۆوە، وادەی دەنگدانی بۆ ماوەی دوو کاژێر درێژ کردەوە.
لە کاتی دەستبەکاربوونیدا لە 5ـی کانوونی دووەمدا، لولا رووبەڕووی جەمسەرگیرییەکی قووڵی سیاسی، کۆنگرێسێکی کۆنەپارێزی نەیار و کۆتوبەندێکی قورسی دارایی دەبێتەوە.
داسلیڤا چەپە و بنەماڵەی بۆلسۆنارۆ نەریتخواز و راستڕۆن.
.jpg&w=3840&q=75)
