رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بڕوا ناکات چین و رووسیا هاوکاریی ئێران بکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوان "شتی زۆریان هەیە کە لەدەستی بدەن."
چەند راپۆرتێکی میدیای ئەمریکا باس لەوە دەکەن چین و رووسیا زانیاریی هەواڵگرییان داوەتە ئێران لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
ترەمپ رۆژی دووشەممە 12-10-2026 [سێشەممە بەکاتی هەولێر]، لە ترووس سۆشیاڵ نووسی: "ئەگەر هاوکاریش بن، ئەوا لە ئاستێکی زۆر نزمدا دەبێت، بەڵام من بە هیچ شێوەیەک بڕوا ناکەم هاوکارییان بکەن."
هەروەها نووسیویەتی: "ئەوان شتی زۆریان هەیە لەدەستی بدەن. ئەگەر شتی واش هەبێت ئەوا ئێمە پێی دەزانین، زۆر بە خێراییش پێی دەزانین."
ترەمپ لە مانگی تەممووزدا رایگەیاند، بڕوا ناکات چین و رووسیا چەک بە ئێران بفرۆشن، هۆشداریشی دا، ئەگەر شتی وا بکەن "بۆ ئەوان زۆر خراپ دەبێت."
سەرۆکی ئەمریکا زۆرجار جیاواز لە هاوپەیمانەکانی واشنتن، بە نەرمییەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەکات.
28ـی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل جەنگیان دژی ئێران دەستپێکرد، ئەمەش وای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بە هێرشکردنە سەر ناوچەکە وەڵام بداتەوە.


