رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، رووسیا ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی مەترسیی تاعوون دوای گیانلەدەستدانی ئەو ژنە کارمەندەی تاقیگە لە سیبیریا "بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە."
کاتێک پرسیار لە ترەمپ کرا ئایا ئەم رووداوە نیشانەی ئەوەیە کە رووسیا تاعوون وەک چەکی بایۆلۆجی بەکاردەهێنێت؟ ترەمپ گوتی: "پێمان وانییە وابێت؛ بەم زووانە راستییەکان دەزانین، بەڵام باوەڕ ناکەین چەکی بایۆلۆجی بێت."
ترەمپ بێدەنگیی رووسیای بە بێدەنگیی چین لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد کرد و گوتی: "چین هیچی ئەوتۆی نەدەگوت و رووسیاش ئێستا زۆر شت ناڵێت، بەڵام دەڵێن دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە."
ترەمپ گوتیشی کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ رێکخراوە تاوەکو بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونیەوە پیرۆزبایی لێبکات و هاوکات باسی مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە و رووداوەکەی تاقیگەکەش بکەن.



