رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی گوتووە لە لێواری بڕیارداندایە لەبارەی ئێرانەوە، کە ئایا ئەو وڵاتە لەناو ببات یان نا.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە نزیکن لە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە، پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هێرشی فراوان بۆ سەر ئێران، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکە.
ترەمپ دەڵێت هێشتا لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێرانییەکان و " ئەوان خواستێکی زۆریان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن هەیە." جەختی لەوەشکردەوە لە بەردەم " بڕیارێکی چارەنووسساز"دایە بۆ دەستوەردان لە کاروباری ئێران و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی وڵاتەکە.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی بە ئەکسیۆس گوتووە دەیەوێت کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بقۆزێتەوە بۆ زانینی هەڵوێستی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەنگاوەکانی جەنگی ئێران. " چوونکە واشنتن سوورە لەسەر پاراستنیان و دەیەوێت هەڵوێستیان لەو بارەیەوە بزانێت."
لە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و جەنگێکی فراوان لە ناوچەکەدا دروستبوو کە 40 رۆژ بەردەوام بوو.
دواتر لە 8ـی نیسان ئاگربەست راگەیێندرا و لە 18ـی حوزەیرانی 2026ـیشدا بەنێوەندگیریی پاکستان، ئەمریکا و ئێران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکانیان واژۆ کرد.


