رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری رووداو دا رایدەگەیێنێت، سەرۆکی سووریا پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد دەربڕیوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دۆخی سووریا بەرەو ئاراستەی دروست هەنگاو دەنێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وەڵامی پرسیارێکی نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری رووداو، سەبارەت بە داهاتووی سووریا و پرسی خوێندن بە زمانی کوردی، رایگەیاند: "سەرۆکی سووریا لە گفتوگۆکانماندا هەموو قسە دروستەکانی کردووە و بە تایبەتیش زۆر پابەندە بەو رێککەوتنەی لەگەڵ سەرکردایەتیی کۆمەڵگەی کورد کراوە."
گوتێرێس سەبارەت بە دۆخی گشتیی سووریا ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای ئەوەی سووریا بە قۆناخێکی دژواری دوای جەنگ و میراتی سەرکردایەتییەکی درێژخایەندا تێدەپەڕێت و وڵاتێکی بێکەموکوڕی نییە، بەڵام بە باوەڕی ئەو، دۆخەکە بە گشتی بەرەو ئاراستەی دروست هەنگاو دەنێت.
سەبارەت بە پرسی مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ کوردانی سووریا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر پێویستیی گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرسە کردەوە و گوتی: "هیوادارم پرسەکانی سیستەمی پەروەردە لەناو سووریادا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و چارەسەرێکی گونجاو بدۆزرێتەوە کە بەرژەوەندییەکانی دانیشتووان لەبەرچاو بگرێت."
نوێدەکرێتەوە...
.jpg&w=3840&q=75)


