رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رووسیا لە مۆسکۆ میوانداریی هاوتا بێلارووسییەکەی کرد و لە کۆبوونەوەکەیاندا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو کردەوە. پووتین دەڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە پێکەوە پێشکەوتن لە بواری "مایکرۆئەلیکترۆنیک"دا بەدەستبهێنن.
رۆژی شەممە، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، لە مۆسکۆ پێشوازی لە ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بێلارووس کرد. تەوەری سەرەکیی دیدارەکەیان تایبەت بوو بە فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و دروستکردنی کەرەستە ئەلیکترۆنییە وردەکان.
پووتین گوتی: "بەهۆی هەوڵی چەندین ساڵەوە، بێلارووس توانیویەتی بەشێکی زۆری ئەو شتانە بپارێزێت و فراوان بکات کە لە سەردەمی سۆڤیەتدا دروستکرابوون." گوتیشی: "ئێستاش پێکەوە دەتوانین پێشکەوتن لەم بوارانەدا بەدەستبهێنین، لەنێویاندا مایکرۆئەلیکترۆنیک و چەند بوارێکی دیکە."
هاوکات لوکاشێنکۆ گوتی، بێلارووس "بە دڵسۆزییەوە سەرجەم رێککەوتنەکانمان جێبەجێ دەکات، لە کشتوکاڵەوە بگرە تاوەکو دەگاتە خۆراک، سووتەمەنی و بابەتەکانی دیکە."
4681163
ساوندبایت
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا:
"ئەوەی لە تێڕوانینی منەوە زۆرترین گرنگی هەیە، ئەوەی کە لایەنە هەرە بنەڕەتییەکەیە، ئەوەیە ئێمە تەنیا لە بوارە کۆنباوەکاندا هاوکاریی یەکدی ناکەین، بەڵکو لەو بوارانەشدا هاوکارین کە ئەمڕۆ زۆر یەکلاکەرەوەن – وەک تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو. لێرەدا رێگەم بدەن دووبارەی بکەمەوە کە بەهۆی هەوڵی چەندین ساڵەوە، بێلارووس توانیویەتی بەشێکی زۆری ئەو شتانە بپارێزێت و فراوان بکات کە لە سەردەمی سۆڤیەتدا دروستکرابوون، ئێستاش پێکەوە دەتوانین پێشکەوتن لەم بوارانەدا بەدەستبهێنین، لەنێویاندا مایکرۆئەلیکترۆنیک و چەند بوارێکی دیکە."



