بەپێی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور، کیم لە نامەیەکدا بۆ پووتین نووسیویەتی: "هەمیشە شانازی بەوەوە دەکەم کە لەگەڵ جەنابتان، سەرکردایەتیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانمان دەکەین کە مێژوویەکی پڕ خەباتی هاوبەشیان هەیە و پێشبینیی داهاتوویەکی زۆر گەشتر بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان دەکەین."
کیم ئاماژەی بەوەش کردووە کە "باوەڕێکی پتەوی" هەیە بەوەی رووسیا لەژێر "سەرکردایەتییە ژیرانەکەی" پووتیندا زیاتر گەشە دەکات و بەرگری لە "یەکپارچەییی خاکی خۆی" دەکات.
پێشتریش لە رۆژی هەینی، پووتین بەبۆنەی ساڵیادی رزگاربوونی کۆریا لەژێر دەسەڵاتی ژاپۆن لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی، نامەیەکی بۆ کیم ناردبوو، کە تێیدا جەختی لەوە کردبووەوە پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیشتووەتە "ئاستێکی بێپێشینە و باڵا لە هاوبەشیی ستراتیژیی هەمەلایەن."
سەرۆکی رووسیا گوتیشی: "وڵاتەکانمان هەردووکیان بەشێوەیەکی چالاک لە هەموو بوارەکاندا هاوکاریی یەکدی دەکەن و هەوڵی هاوبەشیش دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
پاڵپشتیی سەربازیی کۆریای باکوور بۆ رووسیا
لەوەتەی رووسیا لە ساڵی 2022ـەوە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، کۆریای باکوور بووەتە هاوپەیمانێکی سەرەکیی کرێملین و لە بەرامبەر وەرگرتنی سوودی ئابووری و تەکنەلۆژیای سەربازیدا، سەرباز و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی رووسیا دابین دەکات.
ئەم نامەگۆڕینەوەیە لە کاتێکدایە کە لەم مانگەدا، ئۆکراینا مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیی کۆریای باکوور لە هێرشێکدا، کە بەهۆیەوە لانیکەم 9 ئۆکراینی کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.ە لە رووسیا جێگیر بخرێن
هەروەها کیێڤ لەم دواییانەدا باسی لەوە کردبوو کە بڕیارە نزیکەی 50 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە رووسیا جێگیر بپڕێن، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە نەخستووەتەڕوو.
لەستەر ئەم بابەتەش، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە کۆریای باشوور کرد، سیستمی بەرگریی ئاسمانییان پێبدات بۆ خۆپاراستن لە مووشەکەکانی رووسیا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی لە سیئۆلەوە وەرنەگرتووە.


