رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکەم گەشتی فەرمیی خۆی بە فڕۆکە نوێیەکەی سەرۆکایەتیی (ئێیەر فۆرس وەن) کرد، کە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 800-747ـی نوێکراوەیە بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار کە پێشتر لەلایەن قەتەرەوە وەک دیاری پێشکێش بە کۆشکی سپی کرابوو.
پێشتر فڕۆکەی سەرۆکایەتیی رەنگی شین بوو، بەڵام ئەمەیان رەنگەکەی جیاوازە، ژێرەکەی شینی تۆخە و لەگەڵ چەند هێڵێکی رەنگ سوور و زێڕین. فڕۆکەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی شاهانەی تێدایە وەک فەرشی نەرم، کورسیی پاڵکەوتن، پانێلی دار و لۆگۆی سەرۆکایەتی لەسەر پشتوێنی کورسییەکان.
ترەمپ گەشتەکەی لە نێوخۆدا بووە و چووەتە داکۆتای باکوور بە مەبەستی بەشداریکردن لە کردنەوەی کتێبخانەی سەرۆکایەتیی تیۆدۆر رووزڤێڵت، خۆشحاڵیی خۆی بەم گەشتە مێژووییە دەربڕی.
ئەم فڕۆکە قەتەرییە نوێکراوەیە وەک "پردێک" کاردەکات لەنێوان فڕۆکە کۆنەکانی بۆینگ کە بۆ ماوەی 36 ساڵە خزمەت دەکەن و دوو فڕۆکە نوێیەکەی دیکە کە کاتی رادەستکردنیان دواکەوتووە و چاوەڕوان دەکرێت زووترینیان لە ساڵی 2028ـدا رادەست بکرێن.


.jpg&w=3840&q=75)