رووداو دیجیتاڵ
دەزگایەکی دەریایی بەریتانی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی عومان لە تەنگەی هورمزدا بە "تەنێکی نەناسراو" پێکراوە و زیانی بەرکەوتووە؛ دەشڵێت، هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 25ی حوزەیرانی 2026، دەزگای ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند: "کەشتییەکی بارهەڵگر لە لای راستییەوە بە تەنێکی نەناسراو پێکراوە، بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە ژووری بەڕێوەبردنی کەشتییەکە. کاپتنی کەشتییەکەش رایگەیاندووە هیچ قوربانییەک و زیانێکی نەبووە."
بەپێی زانیارییەکانی ئەو دەزگایە، رووداوەکە لە دووری 14 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەی (داهیت) لە وڵاتی عومان روویداوە.
ئەم هێرشە نوێیە لە کاتێکدایە تەنگەی هورمز لە ژێر گوشارێکی زۆری ئەمنیدایە و چەندین مانگە بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە رووبەڕووی پەککەوتن و هێرشی جیاواز بووەتەوە. تاوەکو ئێستا سەرچاوەی ئەو تەنەی بەر کەشتییەکە کەوتووە، دیار نییە.



.jpg&w=3840&q=75)
