رووداو دیجیتاڵ
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ی لە نووسینگەکەی لە پەرلەمانی تورکیا کرد.
کۆبوونەوەکە، کە کاژێر 14:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، دەستیپێکرد و نزیکەی کاژێرێکی خایاند. لەدوای کۆبوونەوەکە کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند کێشەکانی میدیایان لە تورکیا تاوتوێ کردووە.
کڵچدارئۆغڵو، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان گوتی، "لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی مەهەپە باسمان لە کێشەکانی میدیا لە تورکیا کرد."
تاوەکو ئێستا نووسینگەکانی راگەیاندنی جەهەپە و مەهەپە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کڵچدارئۆغڵو و باخچەلی بڵاونەکردووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی پرۆسەی پێکهێنانی لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا، سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کرد.


